May 04, 2016 08:47 Asia/Tehran
  • چاوپێکەوتنی باڵوێزی ئێران لە ئێراق لەگەڵ نێچیروان بارزانی

کۆماری ئیسلامی ئێران جەختی کرد لەسەر درێژەی یارمەتییەکانی بە عێراق بۆ شەڕ لەگەڵ تیرۆریستانی داعش.

بە گوێرەی ڕاپۆرتی ئیرنا، حسێن دانایی فەر، باڵوێزی ئێران لە بەغدا ئێوارەی سێ شەممە لە چاوپێکەوتنی نێچیروان بارزانی،سەرۆک وەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەولێر، وتی یارمەتییەکانی کۆماری ئیسلامی بە عێراقییەکان لەشەڕی تیرۆریستانی داعش دا درێژەی دەبێ.

دانایی فەر و نێچیروان بارزانی سەبارەت بە گرنگترین پرسە دوو قۆڵییەکانی عێراق و ئێران بە تایبەتی رەوتی بەرەنگاربوونەوەی داعش لە ناوچەکانی باکوری ئەو وڵاتە و هەروەها هاوکاری دوو قۆڵی ئێران و هەرێمی کوردستانی عێراق بیر و ڕایان گۆڕیەوە.

باڵوێزی ئێران لە بەغدا و سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان جەختیان کرد لەسەر پەرەی پەیوەندییە ئابورییەکانی دوو لایەن.