ئاب 25, 2016 18:51 Asia/Tehran
  • هەڵبژێردرانی کیژێکی کوردی ئیزەدیی وەک نێردراوی نیاز پاکیی رێکخراوی نەتەوەکان

نادیا موراد ، کیژی کوردی ئیزەدیی کە لە دەستی داعش زرگاریی هاتووە لەلایەن رێکخراوی نەتەوەکانەوە وەک نێردراوی نیازپاکیی هەڵبژێردرا.

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس ، رێکخراوی ئیزەدیی یەزدا ، لە بەیاننامەیەکی میدیایی دا رایگەیاند کە رێکخراوی نەتەوەکان ، نادیا موراد کیژی کوردی ئیزەدیی کە لە چەنگی داعش رزگاریی هاتووە ، وەک نێردراوی نیاز پاکیی خۆی لە دوو ساڵی داهاتوو دا هەڵبژاردووە.

بە پێی ئەو هەواڵە ئەمە یەکەم جارە کە رێکخراوی نەتەوەکان ؛ کەسایەتیەک کە جیهانیی نییە تەنیا لەبەر ئەوەی کە بووەتە قوربانیی توندوتیژیی ، وەک یەکێک لە نێردراوانی نیازپاکیی خۆی هەڵدەبژێرێ.

بڕیارە ئە رکەکانی نادیا موراد ، سەبارەت بە پشتیوانیی لەو کەسانەی کە بوون بە قوربانیی بە دیل گیرانی مرۆڤان ، و هەروەهاپشتیوانیی لە ئیزەدییەکانی لە دەستی داعش رزگار بوون ، لە رێوڕەسمێک دا لە بینای رێکخراوی نەتەەکان لە نیویۆرک بە فەرمیی دەست پێبکرێ.