ئه‌یلوول 26, 2016 10:19 Asia/Tehran
  • مامۆستایانی زانکۆ لە هەرێمی کوردستان بەلێشاو مۆڵەت وەردەگرن

مامۆستایانى زانکۆ و پەیمانگاکان لە هەرێمی کوردستان بەلێشاو مۆڵەتی بێ‌ موچە دەکەن و روو لە زانکۆکانی عێراق دەکەن.

بە پێی هەواڵی ماڵپەڕی سبەی ، ئەوە دواین زانیارى وەزیرى خوێندنى باڵایە بۆ ئەنجومەنى وەزیران بۆئەوەى چاو بە خراپى دۆخى مامۆستایاندا بخشێننەوە. 

یوسف گۆران وەزیری خوێندنی باڵای هەرێم، لە نوسراوێکدا کە ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانی کردوە، ئاشکرای کردوە؛ مامۆستایانی زانکۆکانی هەرێم بەهۆی بێ‌ موچەییەوە بە لێشاو مۆڵەتی بێ‌ موچە دەکەن و رو لە زانکۆکانی عێراق دەکەن و راژەکانیان دەگوازنەوە.

داواشی کردوە بەپەلە هەوڵی جدی بدرێت بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی مامۆستایانی زانکۆ و فەرمانبەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا، بۆ ئەو مەبەستەش پێنج خاڵی خستوەتەڕو، وەک چاوخشاندنەوەی بە رێژەی پاشەکەوت و خەرجکردنی شایستە داراییەکانی ساڵی رابردو، لەگەڵ خەرجکردنی دەرماڵەی ساڵی (2015)ی خوێندکاران.