پێشمه‌رگه تاکتیکێکی داعشی بۆ هێرشبردن له‌شه‌نگال شکستپێهێنا
هێزی پێشمه‌رگه به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ له شه‌نگال تاکتیکێکی داعشی شکستپێهێنا که له‌رێگه‌یه‌وه هه‌وڵیدا به دروستکردنی پردێک رێگه بۆ ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌کانی خۆشبکات بۆ ئه‌وه‌ی خۆیان بکه‌ن به‌ناو سه‌نگه‌ره‌کاندا.
بە پێی راپۆرتی ماڵپەڕی خەندان ، به‌یانی ئه‌مڕۆ داعش له سێ قۆڵه‌وه له شه‌نگال هێرشی بۆسه‌ر هێزه‌کانی پێشمه‌رگه دەستپێکرد، سه‌ره‌تای هێرشه‌که‌ی کاتژمێر پێنج و 30 خوله‌ک، داعش له ڕێگه‌ی ئۆتۆمبیلێکی جۆری ئۆراڵه‌وه هه‌وڵیداوه پردی ئاسنی له‌سه‌ر خه‌نده‌قی پێشمه‌رگه دابنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمبیله بۆمبڕێژکراوه‌کانی بۆ ناو سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه بپه‌رنه‌وه.
هیوا حه‌سه‌ن، ملازم له لیوای حه‌وتی سۆران که به‌شداری شه‌ڕه‌که‌ی کردووه به‌خه‌ندان-ی راگه‌یاند، پێشمه‌رگه له‌ڕێگه‌ی ئاربیجیه‌وه رێگریکرد که ئه‌و ئۆتۆمبیله‌ی داعش پرده‌که ئاسنیه‌که دابنێت و شۆفیره‌که‌شی به برینداری به یارمه‌تی چه‌ند چه‌کدارێکی تری داعش هه‌ڵهاتووه.وتیشی "له‌ڕێگه‌ی ده‌رگای سه‌کنی ئۆتۆمبیله‌که‌وه ئاربیجیه‌که لێی دراو، دواتر په‌کی که‌وت و ئاگر له‌ناو ئۆتۆمبیله‌که دروستبوو نه‌یتوانی پرده‌که دابنێت".
داعش بۆ یه‌که‌مجاره، له سنووری شه‌نگال ئه‌و تاکتیکە به کارده‌هێنێت بۆ ئه‌وه‌ی ئۆتۆمیبێله بۆمبڕێژکراوه‌کانی له خه‌نده‌قه‌کان بپه‌ڕێنێته‌وه‌و له ناو سه‌نگه‌ره‌کانی پێشمه‌رگه بیانه‌ته‌قێنێته‌وه، ئه‌وه‌ش به وته‌ی عه‌مید سمێ مه‌لا محه‌مه‌د جێگری فه‌رماندیی شه‌نگال.عه‌مید سمێ باسیله‌وه‌شکرد، چه‌ند ئۆتۆمبیلێکی بۆمبڕێژکراوی داعش له پشته‌وه بوون بۆ ئه‌وه‌ی پرده‌که‌یان بۆ دابنرێت و بپرنه‌وه سنووری پێشمه‌رگه، به‌ڵام پێشمه‌رگه ئه‌و هه‌وڵه‌ی داعشی پوچه‌ڵکرده‌وه.
ئۆتۆمبیله‌که‌ی داعش، چه‌کی جۆری بیکه‌یسی و ئاربیجی و دۆشکه‌ی له‌سه‌ر بووه، به ئاسن روپۆشکراوه، دوای ئه‌وه‌ی پێشمەرگه ته‌قه‌ی لێکردوه شۆفێره‌که‌ی برینداربووه به‌ڵام نه‌که‌وته‌وه‌ته ده‌ست پێشمه‌رگه‌و هه‌ڵهاتووه.