چوونە دەری کۆمپانیای ئیکسۆن موبیل لە سێ ناوچەی نەوتیی هەرێم
کاربەدەستانی هەرێمی کوردستانی عێراق ڕایانگەیاند کۆمپانیای نەوتیی ئیکسۆن موبیل ، نیوەی ئەو ناوچانەی هەرێمی کوردستانی بەجێ هێشتووە کە چالاکی دۆزینەوەی تێدا هەبوو .
بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕوێترز ، لە ڕاپۆرتێکدا کە کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان بڵاویان کردوەتەوە بەگیڕانەوە لە ئاشتی هەورامی وەزیری سەرچاوە سروشتیەکانی هەڕێمی کورستان و لۆرێن کێر وتەبێژی ئیکسۆن موبیل هاتووە: ئەم کۆمپانیایە ناوچەکانی " قەرە هەنجیر " وشەرق ئەربات" وبیتواتە" کەلەوێ چالاکی دۆزینەوەی هەبووە بەجێ هێشتووە.
لەم ڕاپۆرتە دا بە گیڕانەوە لە هەورامی هاتووە: هێندێک لە کۆمپانیەکان بە خشتەی زەمەنی گرێبەستەکە پێبەند نەبوونە وبە پێی گرێبەستە کە ، دەبوا ناوچەگەلێک کە پییان سپێردرابوو بەجێ هێشتبا.
شێڤرێن یش کە دووهەمین کۆمپانیای گەورەی نەوتی ئەمریکایی دوای ئیکسۆن موبیلە کۆتایی ساڵی دووهەزارو پازدە ناوچەی نەوتی " ڕوفی " لە باکووری هەولێری بەجێ هێشت بەڵام درێژە دەدات بە هەڵکەندنی بیرەمایشیەکان لە ناوچەی سارتا.
لە ساڵی دووهەزارو چواردەوە کۆمپانیاکانی جیهانیی نەوت نۆزدە ناوچەی دۆزراوەی نەوت لە کوردستانی عێراقیان بە جێ هێشتووە.