کانونی دوھەم 16, 2017 18:14 Asia/Tehran
  • گێڕانەوەی میدیاکانی هەرێم لە ڕاسپێرییەکانی حاج قاسم بۆ مەسعود بارزانی بەر لە پەلاماری داعش

میدیاکانی کوردستانی ئێراق نووسیان، دە ڕۆژ پێش ئەوەی گرووپی تیرۆریستی داعش ناوچەکانی گوێر، خازەر و مەخمور لە(٤٠کیلۆمیتری هەولێر) داگیر بکات، قاسمی سولەیمانی ناسراو بە حاجی، فەرماندەری سپای قودسی ئێران، سەردانی هەولێری کردو لەبارەی جم و جۆڵەکانی گرووپی داعش لەو کاتەدا وشداری بە مەسعود بارزانی دابوو.

بەپێی ڕاپۆری میدیاکانی هەرێم، حاج قاسمی سولەیمانی لەو کاتەداو لەسەفەر بۆ هەولێر بەهاوڕێتی فەرماندەرانی باڵای مەسعود بارزانی بەوردیی سەردانی بەرەکانی شەڕ لەو ناوچانەی کردبوو و پاش ئەو سەردانە مەیدانییە، حاجی قاسم هەر ئەو ڕۆژە لەگەڵ مەسعود بارزانی دیداری کردبوو و وشداریی جیددی بەناوبراو دابوو و وتبووی؛ بە بینینی بەرەکانی شەڕ، ئەگەری زۆر لەئارادایە کە گرووپی تیرۆریستیی داعش هێرش بکاتەسەر هەولێر و زۆر ئەستەمە بکرێ پێش بە پێشڕەویی هێزەکانی داعش بگیردرێ.

بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان لە میدیاکانی هەرێم، حاج قاسمی سولەیمانی پاش گەڕانەوە بۆ تاران ئەو خاڵانە خێرا بەئاگاداری نوێنەری هەرێمی کوردستانی ئێراق لە تاران و نوێنەری پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق ڕادەگەیێنێ و جەخت لەوە دەکاتەوە کە دۆخی بەرەکانی شەڕ لە مەخمور ، گوێر و خازەر زۆر ئاڵۆزەو داعش لەوانەیە هەلەکە بۆ هێرش کردنەسەر هەولێر بقۆزێتەوە.

حەوتی ئاگۆستی٢٠١٤ سەرەنجام داعش لەو هەلە سودی وەرگرت و لە سێ میحوەری ستراتژیکەوە هێرشی کردەسەر هەولێر و سێ ناوچەی گرینگ(خازەر، گوێر و مەخمور)ی بەهاسانی داگیرکرد. ئەو پەلامارە کت وپڕ و خێرایەی  داعش  بو سە رهێزی پێشمەرگە ، بەرپرسانی هەرێمی شۆکە کرد.

هەشتی ئاگۆست، هۆشیار زێباری لەگەڵ جان کەری، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لەبارەی ئەو پرسە، وتووێژ دەکاو جان کەری هەر ئەو شەوە پرسەکە بۆ باراک ئۆباما دەگوێزێتەوە، بەڵام دوو ڕۆژی خایاند هەتا ئەمریکا فڕۆکە جەنگییەکانی بۆ بەرەڤانی لەهەولێر دەکاربگرێ، فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئەمریکا نۆی ئاگۆست بەشداری ئۆپراسیۆن بوون.

خاڵێکی جێی سەرنجی دیکە کە لەو ڕاپۆرەدا لەم دواییەدا بڵاو کراوەتەوە، ئەوەیە کە ٤٨ کاژێر پێش پەیوەست بوونی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا بە ئۆپراسیۆنی بەرەڤانی لە هەولێر، یەکەیەکی هێزە تایبەتییەکان بەسەرکردایەتی سەردار قاسمی سولەیمانی گەیشتبوونە بەرەکانی شەڕ لە گوێر، مەخمور و خازەر و شان بەشانی پێشمەرگەکان خەریکی شەڕ لەگەڵ داعش بوون.

هەر ئەو شەوە کە بەرپرسانی هەولێر پەیوەندیان کرد بە جان کەری و کاربەدەستانی ئێران ، لەگەڵ ئەحمەد داوود ئۆغڵوو سەرۆک وەزیرانی ئەوکاتی تورکیاش پەیوەندییان گرت، بەڵام تورکیا وەڵامی داوای یارمەتی بەرپرسانی باڵای هەولێری نە دایە وە .