کانونی دوھەم 17, 2017 13:54 Asia/Tehran
  • ئامادەیی بارزانی بۆ وازهێنان لە سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان

وتەبێژی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند؛ مەسعوود بارزانی بڕیاری داوە واز لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم بێنێ.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس؛ "کەفاح مەحموود" راوێژکاریی مێدیایی سەرۆکی هەرێمی کوردسیانی ئێراق وتی: مەسعوود بارزانی بە مەبەستی کۆتایی هێنان بە قەیرانی سیاسیی ناوچەی کوردستان واز لە سەرۆکایەتی هەرێم دێنێ.
وتەبێژی بارزانی ڕاشکاوانە ڕیاگەیاند: راوێژکارییەکانی نێوان لایەنە کوردییەکان بۆ ناساندنی بەربژاری نویێ سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانی ئێراق بەردەوامە.
"ماجد شەنگالی" لە نوێنەرانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق لە پەرلەمانی ئەم وڵاتە پێشتریش وتی: سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق واز هێنان لە دەسەڵاتی بە دەسپێشخەرییەک بۆ چارەسەر کردنی قەیرانی سیاسیی لەم ناوچەیە قەبوول کردووە.
ناوچەی کوردستانی ئێراق زیاتر لە دوو ساڵە کە بەرەوڕووی قەیرانی سیاسی بۆتەوە و داخرانی پەرلەمانی ئەم ناوچەیە لە ئۆکتۆبەری ٢٠١٥ـەوە لەبەر بگرە و بەردە و کێشە و ناکۆکی سیاسی لە سەر سەرۆکایەتی مەسعوود بارزانی، کێشە و قەیرانە ئابووری و سیاسییەکانی کوردستانی ئێراق ئاڵۆزتر و نالەبارتر کردووە.