لە پەراوێزی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوسدا: مهسعوود بارزانی لەگەڵ جێگری سەرۆکی ئەمەریکا دیداریکرد
ڕۆژی سێشەممە 17ـی 1ـی 2017 لە پەراوێزی یەکەم ڕۆژی کۆڕبەندی ئابووریی جیهانیی داڤوسدا مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە گهڵ جۆ بایدن جێگری سەرۆکی ئەمەریکا کۆبووهوه.
بهپێی ههواڵی کوردپرێس بهگێڕانهوه له ماڵپهڕی سهرۆکایهتیی ههرێمی کوردستان، لە دیدارەکەداجێگری سەرۆکی ئەمەریکا لەبارەی ئۆپەراسیۆنی ئازادکردنی موسڵ پێزانینی هەبوو بۆ هەماهەنگیی نێوان هێزی پێشمەرگە و هێزەکانی سوپای عێراق کە ئەنجامی زۆر باشی لە شەڕی تیرۆریستانی داعشدا هەبووە.
لە بەرانبەردا بارزانی سوپاسی هەڵوێست و پشتگیرییەکانی جێگری سەرۆکی ئەمەریکای کرد و دەستخۆشیی لە گەل و حکوومەت و سەرۆکی ئەمەریکا کرد بۆ پشتیوانیکردنی گەلی کوردستان و پێشمەرگە و هیوای خواست ئەو پشتیوانییە بەردەوام بێت.
هەر لەم دیدارەدا ڕۆشنایی خرایە سەر بارودۆخی عێراق و ئاییندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئەمەریکا و جێگری سەرۆکی ئەمەریکا وێڕای ئاماژەدان بە پاڵپشتییەکانی ئەمەریکا بۆ گەلی کوردستان هیوای ئەوەی خواست کە ئیدارەی تازەی ئەمەریکا بەردەوام بێت لە دۆستایەتی و پاڵپشتیکردنی گەلی کوردستان.
مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بۆرک بریندا وەزیری دەرەوەی نەرویژ کۆبۆوە و لە دیدارەکەدا بارودۆخی عێراق و کوردستان و شەڕی مووسڵ و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە لە شەڕی دژی تیرۆریستانی داعش تاوتوێ کرا.