حزبە ئیسلامیەکانی هەرێم : بە گرتن و بەردانی کادرەکانمان فشارمان دەخەنە سەر
حزبه ئیسلامییه‌کانی هەرێمی کوردستان پێیان وایه ده‌ستگیرکردنی کادره‌کانیان و دواتر ئازادکردنیان بۆ درووست‌کردنی فشاره له‌سه‌ریان به شێوه‌یه‌ک که له قه‌یرانه سیاسییه‌کاندا ئه‌ندامانیان ده‌ستیگر ده‌کرێن و که بارودۆخه‌که‌ش ئاسایی ده‌بێته‌وه ئازاد ده‌کرێن.
لەم بارەوە ماڵپەڕی پوک میدیا بە گێڕانەوە لە هەفتەنامەی ئاژانس لە راپۆرە هاواڵێکدا نوسیویەتی :
مانگی 7ی ساڵی 2016، ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له به‌رده‌م که‌ناڵی ئاسمانیی ״ڕووداو״ی سه‌ر به پارتی دیموکراتی کوردستان ڕووی دا و له ئه‌نجامدا دوو کادری کۆمه‌ڵی ئیسلامی به تۆمه‌تی ئه‌نجامدانی ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه و بوونی به‌ڵگه‌ی ڤیدیۆیی له‌سه‌ریان ده‌ستگیر کران، به‌ڵام ماوه‌ی چه‌ند مانگێکه ئازاد کراون، کۆمه‌ڵی ئیسلامی‌یش ده‌ڵێت ده‌ستگیرکردن و ئازادکردنی ئه‌و دوو کادره بۆ فشار بووه به دوو ئاڕاسته‌ی پێچه‌وانه‌دا.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی، سه‌رۆکی فراکسیۆنی کۆمه‌ڵی ئیسلامی له په‌رله‌مانی کوردستان له‌وباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: ئه‌وکاته‌ی ئه‌و دوو کادره‌یان له لایه‌ن پارتییه‌وه ده‌ستگیر کران له گه‌رمه‌ی پرسی یاسای سه‌رۆکایه‌تیی هه‌رێمدا بوون و کۆمه‌ڵ به هه‌موو شێوه‌یه‌ک دژی درێژکردنه‌وه و کاندیدبوونه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی وه‌ستایه‌وه و پارتی‌یش له به‌رامبه‌ردا ئه‌و کادرانه‌ی ده‌ستگیر کرد.
گه‌ڵاڵی وتی: ئازادکردنیشیان هه‌ر به‌و جۆره فشاره بۆ ئێمه، که ئێستا پارتی دانووستان ده‌کات و ده‌یه‌وێت به‌و هه‌نگاوه لێمان نزیک بێته‌وه، له کاتێکدا ئه‌گه‌ر راسته و ئه‌و کادرانه به‌ڵگه‌یان له‌سه‌ره و تیرۆریان کردووه چۆن ئازاد ده‌کرێن، به‌ڵام ده‌رکه‌وت ئه‌وان هیچیان بۆ نه‌سه‌لمێندراوه.
مه‌ڕوان گه‌ڵاڵی وتیشی: تا ئێستا ده‌یان کادری کۆمه‌ڵی ئیسلامی کوژراون و ده‌یانی تریش زیندانی کراون و بێسه‌روشوێنن، به‌ڵام کۆمه‌ڵ خۆڕاگر بووه و نه‌چووه‌ته ژێر ئه‌جێندای به‌رنامه‌ی ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌یه‌وێت به لای خۆیدا ڕایبکێشێت.
هه‌ر یه‌که له یه‌کگرتوو و کۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشکرای ده‌که‌ن ده‌یان کادریان ده‌ستگیر کراون و ئێستا له زیندانه‌کاندان، به‌بێ ئه‌وه‌ی نه یه‌کگرتوو نه که‌سوکاری گیراوه‌کان و نه گیراوه‌کان خۆشیان بزانن له‌سه‌ر چی گیراون.
رۆژی 22 -11- 2016، له به‌رده‌م ماڵه‌که‌ی خۆی له هه‌ولێر د. هۆشیار ئیسماعیل، سه‌رۆکی زانایانی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستان تیرۆر کرا و دوای ماوه‌یه‌کی که‌م بکوژانی ئه‌و مامۆستا ئایینییه ده‌ستگیر کران، وه‌ک سه‌رکردایه‌تییه‌کی یه‌کگرتووش ئاشکرای ده‌کات، ده‌ستگیرکردنی بکوژانی ئه‌و مامۆستا ئایینییه کارێکی باشه ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی سیاسیی نه‌بێت.
حاجی کاروان، ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تیی یه‌کگرتوو، ئاماژه به‌وه ده‌دات، ده‌ستگیرکردنی کادره‌کانیان به‌رده‌وام وه‌ک فشار به‌رامبه‌ریان به‌کار هاتووه، به‌ڵام وه‌ک ئه‌و ده‌ڵێت ئه‌وه کارتێکی سووتاوه.
کاروان که هاوکات په‌رله‌مانتاری یه‌کگرتووشه له په‌رله‌مانی کوردستان وتی: ده‌سه‌ڵات پێمان ده‌ڵێت ئێمه ده‌توانین ده‌ستگیرتان بکه‌ین و ونتان بکه‌ین ئه‌گه‌ر به گوێمان نه‌که‌ن، به‌ڵام ئێمه هه‌رگیز ئه‌و هه‌ڕه‌شانه کاری لێ نه‌کردووین و کادرانی یه‌کگرتووش زۆرترین غه‌دریان له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه لێ کراوه.
وتیشی: ئێمه چه‌ندان کادرمان گیراون و له زینداندان، خه‌ڵکمان لێ کوژراوه و باره‌گامان سووتاوه، هیچ لێکۆڵینه‌وه‌یه‌ک نه‌کراوه و که‌س ده‌ستگیر نه‌کراوه، هیوادارین ده‌ستگیرکردنی ئه‌و دوو که‌سه‌ش به تۆمه‌تی تیرۆرکردنی د. هۆشیار سیاسی نه‌بێت.