پەلاماری فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆسەر بنکەومەتەرێزی پەکەکە لە باکووری ئێراق
کانونی دوھەم 19, 2017 13:57 Asia/Tehran
کاربەدەستێکی خۆجێیی لە شاری هەولێری ئێراق، وتی : فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا شەوی ڕابردوو بنکەی چەکدارانی پەکەکەیان لە ناوچەکانی سنووریی هەرێمی کوردستان لە باکووری ئێراق بوردومان کرد .
کاروان کەریم خان، بەڕێوەبەری بەشی ناوەندیی سەید کان ڕۆژی پێنج شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی سومەریە نیوزی ئێراق، وێڕای ڕاگەیاندنی ئەم بابەتە وتیشی : فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا لەم بوردومانە ناوچەی خواکورک سەر بە شاری سوران لە پارێزگەی هەولێر لە ناوچەی ناسراو بە سێ گۆشەی سەرسنووریی ئێراق، تورکیا و ئێرانیان داوەتە بەر پەلامار.
کەریم خان وتی : ئەم پەلامارە لە نێوان خەڵکی سیڤیل دا کوژراو برینداری لێ نەکەوتوەتەوە بەڵام بووەتە هۆی ترس و تۆقانی خەڵکی خۆجێیی .