شوبات 19, 2017 21:13 Asia/Tehran
  • یەکێتی نیشتمانی پۆستەکانی گۆڕان وەردەگرێتەوە

یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق هەوڵدەدات لە رێگەی لیژنەیەکی هاوبەش کە نوێنەری سەرۆکی حکومەت سەرپەرشتی دەکات، ئەو پۆستانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی و تائێستا وەرنەگیراون وەربگیرێتەوە.

لەبارەی کاری ئەو لیژنە هاوبەشەوە، لەتیف شێخ عومەر ئەندامی سەرکردایەتی و نوێنەری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق رایگەیاندووە: لە دوا کۆبونەوەی سەرکردایەتی هاوبەشی یەکێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە بە دروستکرنی لیژنەیەکی دیکەی هاوبەش بەسەرپەرشتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت، کە کاردەکات بۆ وەرگرتنی پاشماوەی ئەو پۆستانەی بزوتنەوەی گۆڕان هەیەتی و تائێستا وەری نەگرتون.وتیشی: "کارێکی تری لیژنەکەمان بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکانە لەسەرئاستی سلێمانی و دەوروبەری و چارەسەرکردنی هەر کێشەیەکی ئیداری و سیاسییە بە دەمودەستی بەبێ ئەوەی لێکەوتەی تری لێبکەوێتەوە. لەبەرئەوە هەموو شت لەپێناو ئەوەدایە بارودۆخێکی ئارام لە سلێمانی دروستبکەین و بگاتە ئەوەی دڵنیایی بداتە هەموو هاووڵاتیان و زەمینەخۆشبکەین لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕان و لایەنەکانی تر".لەکۆتاییدا نوێنەری یەکێتی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق راشیگەیاند، ئەمە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵانەدایە کە یەکێتی بۆ رێکخستنەوەی ماڵی کوردی بە هاوکاری لایەنەکان ئەنجامی دەدات و پێویستە رێککەوتن و سازان هەبێت لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق و سەرجەم لایەنەکانی دیکەش.