12ئه‌ندامی یه‌کگرتوو له ئاکرێ ده‌ستیان له حزبه‌که‌یان کێشایه‌وه
12 ئه‌ندامی یه‌کگرتووی ئیسلامیی کوردستانی عێراق له قه‌زای ئاکرێ ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان راگه‌یاند، که به‌رپرسی یه‌کگرتووشیان له‌و قه‌زایه‌دا له ناودایه.
رۆژی یەکشەممە 19ی شوباتی 2017 تارق سورچی ئه‌ندامی مه‌ڵبه‌ندی 9ی ڕێکخستنی یه‌کگرتوو و و به‌رپرسی پێشووی لقی یه‌کگرتوو له قه‌زای ئاکرێ به دیجیتاڵ میدیای ئێن ئاڕ تیی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ من و 11 ئه‌ندامی یه‌کگرتوو له ئاکرێ ده‌ستمان له‌کار کێشایه‌وه".
تارق سورچی وتی: "له ناوماندا 4 که‌سمان ئه‌ندامی لقی ئاکرێ و 7 که‌سی تریش کادرن".ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد که "هۆکاری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی ئێمه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ قه‌یرانی هزری و سیاسی له ناو یه‌کگرتوودا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و که‌سانه ئه‌مڕۆ به‌شێوه‌یه‌کی فه‌رمی له شاری هه‌ولێر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆیان ئاڕاسته‌ی مه‌کته‌بی سیاسیی یه‌کگرتوو کردووه.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئایا یه‌کگرتوو ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌یانی قبوڵ کردووه یان نا، تارق سورچی وتی: "ئێمه له‌سه‌ر ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌که‌مان چاوه‌ڕێی ڕازیی بوون یان ناڕازیبوونی یه‌کگرتوو ناکه‌ین".
لای خۆیه‌وه شڤان محه‌مه‌د سه‌لیم به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 9ی یه‌کگرتوو له ئاکرێ به ئێن ئاڕ تیی ڕاگه‌یاند "ماوه‌ی ساڵێک و شه‌ش مانگه ئه‌و که‌سانه په‌یوه‌ندییان به یه‌کگرتووه نه‌ماوه.هه‌م بۆچوونیان و هه‌میش سیاسه‌تیان جیاوازه له یه‌کگرتوو".
به‌رپرسی مه‌ڵبه‌ندی 9ی یه‌کگرتوو له ئاکرێ ئه‌وه‌شی وت" "ئه‌وه کاریگه‌ریی خراپی نه‌کردووه‌ته سه‌ر یه‌کگرتوو و ماوه‌یه‌کیشه به یه‌کگرتوو حساب ناکرێن".