شوبات 21, 2017 12:53 Asia/Tehran
  • وەزارەتی پێشمەرگە هەڵس وکەوتی پڕسووکایەتی لەگەڵ ئاوارە ئێراقییەکانی بەدرۆخستەوە

وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ، تۆمەتە پاڵدراوەکانی هێزی پێشمەرگەو گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکراوە لەبارەی پێشێلکرانی یاساوڕێسای و سوکایەتی بە ئاوارە ئێراقییەکان لەشاری حەویجەی ستانی کەرکوکی، وەڵامدایەوە.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس، جەببار یاوەر ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی"عین العراق نیوز" وتی: گرتەی ڤیدیۆیی بڵاوکراوە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کە دەسدرێژی کردنی هێزی پێشمەرگە بۆسەر ئاوارەکانی حەویجە پێشان ئەدات، وێنەو فیلمێکی ساختەی تیرۆریستانی داعشە بەمەبەستی سوکێتی کردن بە هێزی پێشمەرگە.

جەببار یاوەر بەپێداگری لەسەر ئەوەی کە هێزی پێشمەرگە قەت کردەی لەو چەشنە ئەنجام نادات، داوای لەو کەسانەی وێنەو گرتەی ڤیدیۆیی لەو چەوشنە لەبارەی هێزەکانی پێشمەرگە بڵاو دەکەنەوە، کرد، سکاڵانامەیەک لەدژ دەسدرێژکارانی سەر ئاوارەکان بخەنە بەردەست ئیدارەی مافەوانی وەزارەتی پێشمەرگە هەتا ئەو کەسانە سزا بدرێن.

لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا ژمارێک میدیای ئێراقی چەندین فیلم و وێنەیان بلاو کردەوە کە تێیاندا چەند پێشمەرگەیەک بەشێوەیەکی توندو تیژانە، ڕێگە نادەن بەو ئاوارانەی لە حەویجەوە لەچنگ تیرۆریستانی داعش هەڵاتوون و پەنایان هێناوەتە هەرێم، بێنە ئەو ناوچەیە.

بڵاو کرانەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان کاردانەوەی زۆرێ لە بەکارهێنەرانی لێکەوتەوەو پاشان، دەزگەی سەربەخۆی مافی مرۆڤیش کاردانەوەی پێشاندا بەرامبەر بڵاوکرانەوەی ئەو وێنەو گرتە ڤیدیۆیانەو بڕیارە لەو بارەوە لێکۆڵینەوە بکرێ.