شوبات 21, 2017 18:57 Asia/Tehran
  • ڕێککەوتننامەی نەوتیی ڕووسیا بۆ کڕینی نەوتی کوردستانی ئێراق

بەشگەی نەوتیی حکومەتیی روس نەفتی روسیا لە پەراوێزی کۆبوونەوەی ئای پی لەندەن، گرێبەستی کڕینی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەدا ئیمزا کرد.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی فارس بەگێڕانەوە لە تاس، بەشگەی روس نەفتی ڕووسیا ئەو گرێبەستەی بۆ ساڵانی٢٠١٧هەتا ٢٠١٩ لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە ئیمزا کردووە.

روس نەفت ڕایگەیاندووە کە لە دانیشتنی لەگەڵ کاربەدەستانی هەرێمی کوردستان، ڕێککەوتننامەی پێش دابین کرانی دراڤی و هەروەها گرێبەستی کڕینی نەوتی هەرێمی لەگەڵ بەرپرسانی ئەو ناوچەیە مۆر کردووە.

کڕینی نەوتی کوردستانی ئێراق لەلایەن کەرتی تیجاری بەشگەی رووس نەفت بەناوی روسنەفت تریدینگ ئەنجام دەگرێ.

لەکاتی دەس پێ کرانی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق، تورکیا سەرەکیترین کڕیار و واسیتەی فرۆشی ئەو نەوتە بووە.