شوبات 22, 2017 09:47 Asia/Tehran
  • هێزی پێشمەرگە لە نەبەردی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵ دا دەوریان نەبووە

وتەبێژی هێزەکانی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند : ئەم هێزانە هیچ دەورێکیان لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی ڕۆژاوای مووسڵ دا نەبووە.

جەبار یاوەر  وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی سێ شەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی ڕووسی سپوتنیک وتی:  لە ئۆپراسیۆنی ئێستا دا  هیچ ئامانجێکی دیاریکراو بۆ هێزی پێشمەرگەی کورد  لە ئارادا نییە چونکە  هیچ دەورێک بۆ ئەم هێزانە لە ئۆپراسیۆنی ئازاد کردنی مووسڵ دیاری نەکراوە  .

جەبار یاوەر وتیشی :  هێزی هاوبەش کە  ئێستا لە ئۆپراسیونی سەربازی لە ڕۆژاوای مووسڵ  بەشداری دەکەن، هێزی سوپا، پۆلیسی فیدراڵ، یەکەی بەرەنگار بووی  تیرۆریزم و حەشدی شەعبین  و هێزی پێشمەرگە   هیچ دەورێکیان لەم ئۆپراسیۆنە دا نەگێڕاوە.

وتەبێژی هێزی پێشمەرگەی  هەرێمی کوردستانی ئێراق سەبارەت بە دەسدرێژی و هەڵوێستی نیگەران کەرەوەی  هێزی پێشمەرگە و حەشدی شەعبیش  وتی : ئەم هێزانە تەنیا جارێک  لەگەڵ یەکتر تێک هەڵچوون ولەمبارەشەوە لێکۆڵینەوە کراوە.

بەوتەی جەبار یاوەر فەرماندەگەلێک لە لدوو لایەن لە ناوچە  لەنێوان ناوچەی  تەلەعفەر و شەنگاڵ  کۆبوونەوەی هاوبەش بەڕێوە دەبەن و دوای ئەم چاوپێکەوتنانە  بە تایبەت  چاوپێکەوتنی هادی عامری فەرماندەی  حەشدی شەعبی لەگەڵ فەرماندەرانی پێشمەرگە ڕووداێکی تایبەت نەقەوماوە.

ئۆپراسیونی ئازاد کردنی میحوەری ڕۆژاوای مووسڵ لە دەستی داعش ڕۆژی یەکشەممە لەسەر فەرمانی سەروک وەزیرانی ئێراق   دەست پێکراوە.

مانگی ڕابردوو  بەشی ڕۆژهەڵاتی  مووسڵ لە دەستی داعش ئازاد کرا و ئاوارەکانی ئێراقی خەریکی گەڕانەوە بەرەو ناوچەکانی ئاوەدانی ئەم ناوچەیەن.