ئادار 13, 2017 11:29 Asia/Tehran
  • گەیشتنی هێزی نوێی سوپای تورکیا بۆ باکووری ئێراق

سەرچاوەکانی ئێراقی باسی هاتنی یەکەیەکی سوپای تورکیایان کرد بۆ باکووری ئێراق .

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا، سوپای تورکیا دوێنێ یەکشەممە  ژومارێک لە  یەکەکانی خۆی بە چەکی قورسی  سەربازی وەک  تانک و تۆپ  هاوڕێ لەگەڵ هەشتسەد هەزار چەکدار لە هەرێمی کوردستانی ئێراق سەقامگیر کرد  .

سەرچاوەکانی خۆجێیی دەڵێن  ئەم هێزانەی تورکیا بەو ترەیلیگەلەی کە  تانک هەڵدەگرن  لە سنووری ئیبراهیم خەلیل لەباکووری دهۆکی باکووری ئێراق تێپەڕیون و لە ناوچە جۆربەجۆرەکانی  هەرێمی کوردستان سەقامیان گرتووە.

هێشتا سەرچاوەکانی  ڕەسمیی ئێراق سەبارەت بە سەقامگیر بوونی ئەم هێزانەی تورکیا،  بیروڕای خۆیان ڕانەگەیاندووە.

 دەوڵەت و کاربەدەستانی ئێراقی  بە جاران داوایان لە تورکیا کردووە هێزەکانی لە ئێراق بباتە  دەرێ . بەڵام  بەرپرسانی تورک بێ سەرنجدان  بە داواکارییەکانی دەوڵەتی ئێراق هەروا لەسەر  مانەوە و پەرەی هێزی تورکیا لەو وڵاتە  بە بیانووی بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم پێداگری دەکەن.

تورکیا کۆتایی ساڵی دووهەزاروپازدەوە  هێزەسەربازییەکانی خۆی  بەشێوەی نایاسایی لەبنکەی باشیکی مووسڵ لە ناوەڕاستی پارێزگەی نەینەوا لە باکووری ئێراق بە بیانووی ڕاهێنانی  هێزی پێشمەرگە  و بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریستان سەقامگیر کردووە.