ئادار 13, 2017 11:37 Asia/Tehran
  • فراکسیۆنی سەربە  بارزانی لە پەرلەمانی ئێراق  هەڕەشەی لە عەبادی کرد

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی ئێراق هەڕەشەی کرد کە ئەگەر دەوڵەتی بەغدا پشکی دەرمانی هەرێمی کوردستانی ئێراق ببڕێت، ئەوان حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیران یان وەزیری تەندوروستی بۆ پەرلەمان بانگ دەکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی ئیرنا،  عەرەفات کەریم  سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی  لە پەرلەمانی ئێراق  وتی : هەندێ ڕەوتی سیاسی ئێراق بە پاسادانی ئەمەی  ئیدارەی هەرێمی کوردستان نەوتی خۆی  بەشێوەی سەربەخۆ ڕەوانەی بازاڕەکانی جیهانی دەکات و  داهاتەکەی  ناداتە بەغدا  بەنیازن  پشکی دەرمانی ئەم  ناوچەیە ببڕن.

 عەرەفات کەریم وتیشی:  هێشتا باسی بڕینی پشکی دەرمانیی هەرێمی کوردستانی ئێراق یەک لا نەبووەتەوە، بەڵام ئەگەر ئەمەش ڕوو بدات  هاوپەیمانیی کوردستان لە پەرلەمانی ئێراق  سەرۆک وەزیران و وەزیری تەندوروستی بانگ دەکاتە پەرلەمانی ئێراق .

بەپێی  یاسای بودجەی ئێراق  بۆ ساڵی 2017   ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبەرامبەر هەناردەکردنی لە ڕۆژدا  550 هەزار بەرمیل نەوت سەتی حەڤدەی پشکی خۆی لەشوێنی بوجەکە وەردەگرێ .

سەرباری پەسەند کرانی ئەم یاسایە هەرێمی کوردستان  خۆی بواردووە لە هەناردەکردنی نەوت لە ڕێگەی دەوڵەتی ناوەندی و داهاتەکەی بێ ئەوەی بگەڕێنێتەوە بۆ خەزانەی دەوڵەتی ناوەندی دەخرێتە  نێو سندوقی ئەم ناوچەیەوە  .

ئەم دواییە  وەزارەتی نەوتی ئێراق  ڕایگەیاند دەوڵەتی ناوەندی  هیچ زانیارییەکی  لەسەر  ئاستی هەناردەکردن و فروشتنی  نەوتی هەرێمی کوردستانی ئێراق نییە  .

دوابەدوای هەناردەکردنی نەوت بەشێوەی سەربەخۆ لە ڕێگەی ئیدارەی هەرێمی کوردستانی ئێراقەوە،  بەغدا ناردنی بودجەی  ئەم ناوچەیەی ڕاگرت و ڕایگەیاند  کاتێک  بودجەی هەرێم  دەنێردرین  کە ئەم ناوچەیە پێبەندی ڕێککەوتننامەکانی نەوتی بێت .