جه‌ختی دووباره‌ی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌سه‌ر گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به سه‌رکردایه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رله‌نوێ جه‌ختی کرد له سه‌ر پێویستی گۆڕینی سیسته‌می زاڵی سه‌ر هه‌رێم له سه‌رۆکایه‌تییەوە بۆ په‌رله‌مانی.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له ماڵپه‌ڕی هه‌واڵی "الموقف العراقی"، شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له لێدوانێکی ڕۆژنامه‌وانیدا وتیشی: گۆڕان هه‌رگیز واز ناهێنێت له پڕۆژه‌ی سیاسیی خۆی سه‌باره‌ت به گۆڕینی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی له هه‌رێمی کوردستانی عێراق له سه‌رۆکایه‌تییەوە بۆ په‌رله‌مانی به ئامانجی ده‌سته‌به‌رکردنی شه‌فافییه‌ت و دادپه‌روه‌ریی کۆمه‌ڵایه‌تی و باشتربوونه‌وه‌ی دۆخی بژێوی ژیانی هاووڵاتیانی هه‌رێم.
ناوبراو ڕه‌خنه‌ی له هه‌ڵوێستی هه‌ندێک له پارته سیاسییه‌کانی کوردستان گرت که پێشتر هاوده‌نگ له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان خوازیاری گۆڕینی سیسته‌می سه‌رۆکایه‌تی بۆ په‌رله‌مانی له هه‌رێمی کوردستاندا بوون و دواتر هه‌ڵوێستی خۆیانیان گۆڕی و له ئێستادا ڕۆڵی ناوبژیڤان له نێوان بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و پارته کوردستانییه‌کانی دیکە ده‌گێڕن.