ئادار 15, 2017 07:43 Asia/Tehran
  • کوژران و برینداربوونی یانزە کەس لەئاکامی تەقەودەسڕێژ بۆسەر ئێزدییەکان لە شنگالی ئێراق

گردبوونەوەی ژمارێکی زۆری ئێزدی خەڵکی شنگال لە ڕۆژاوای موسڵ، بەهۆی تەقەی هێزەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق، ئاڵۆزکاو بوو.

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی ئیرنا، ژمارێکی زۆر لە ئێزدیەکانی ناوچەی خانەسور لەنزیک سنوری ئێراق لەگەڵ سوریا سەر بە شاری شنگال رۆژی سێ شەممە بەسازدانی خۆپێشاندان، بۆ کاردانەوە بە شەڕ وپێکدادانی چەند ڕۆژ لەوەپێشی هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق و یەکەکانی پاراستنی شنگال(یەپەشە)، ناڕەزایەتیان دەربڕی.

میدیاکانی نزیک بە پەکەکە ڕایانگەیاند؛ هێزە تایبەتیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق تەقەیان لە خۆپێشاندەران کرد کە کوژرانی کەسێک و برینداربوونی دە کەسی دیکەی لێکەوتەوە.

لەشکری ڕۆژ یان هێزی پێشمەرگەی ڕۆژ کە لاوانی کوردی سووری لەخۆ دەگرێ، لەلایەن پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بەسەرۆکایەتی مەسعود بارزانی، ڕێکخراوەو مەشقیان پێکراوە.

لەماوەی دوو حەوتەی ڕابردوودا ئەو هێزانە بەنیاز بوون لە میحوەری شنگال بەرەو خاکی سوریا بچن و خۆیان بگەیێننە ناوچە کوردنشینەکانی سووریا کە لەلایەن یەکەکانی پاراستنی شنگال، پێش بە پیشڕەویان گیرا.

پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق بانگەشەی ئەوە دەکات کە یەکەکانی پاراستنی شنگال لەلایەن پارتی کرێکارانی کوردستانی تورکیا ڕێنوێنی دەکرێن و لە بەغداش مووچەی مانگانە وەردەگرن.

پارتی دیموکراتی کوردستانی ئێراق پاش چۆڵکرانی شاری شنگال لە ساڵی٢٠١٤و داگیرکرانی لەلایەن گرووپی ڕەشەکوژی داعش، بەرەوڕووی ڕەخنەی توندی ئێزدییەکانی ئێراق بۆوە. یەکەکانی پاراستنی شنگال بەهەوڵ و کۆششی خۆی توانی ئەو شارە لەچنگ داگیرکەرانی داعشی ڕزگار بکات.