ئادار 15, 2017 07:48 Asia/Tehran
  • گولەن ڕوو لە بارزانی: وریابە ئەردۆغان تەڵەی بۆت ناوەتەوە !

سەرۆکی جەماعەتی گولەن و نەیاری حکومەتی تورکیا لە نامەیەکدا بۆسەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەبارەی پەیڕەوی کردنی لە سەرۆک کۆماری تورکیا، وشداری داو وتی: رەجەب تەییب ئەردۆغان ، مەسعود بارزانی بەهاسانی داخاتە تە ڵە وە .

بەپێی ڕاپۆری شەوی ڕابردووی هەواڵدەریی فارس، فەتحوڵا گولەن، سەرۆکی جەماعەتی گولەن لەنامەیەکدا کە لەم دواییە بۆ مەسعود بارزانی نووسیویەتی، بەناوبراو لەبارەی شوێنهاتی هەرچەشنە هاوکارییەک لەگەڵ ڕەجەب تەییب ئەردۆغان سەۆرک کۆماری تورکیاو پەیڕەوی کردن لە سیاسەتەکانی ناوبراو وشداری دا.

فەتحوڵا گولەن وتی: بارزانی لەبەر لەپەیوەندیدابوونی لەگەڵ سەرۆک کۆماری تورکیا لەگەڵ گشت گرووپ ولایەنەکانی باکوری ئێراق، لەناکۆکی دایەو بێ ئاگاداری گشت پارت ولایەنەکان، گرێبەستی پەنجا ساڵانی فرۆشی نەوتی باکوری ئێراق بە ئەردۆغان و زاواکەی ئیمزا کردووە.

سەرۆکی جەماعەتی گولەن وتی: بارزانی بێ ئاگاداری حکومەتی ئێراق داوای لەهێزەکانی تورکیا کردووە، لە دەورووبەری موسڵ جێگیر ببن و ئەوەش، ناکۆکی لەگەڵ حکومەتی ئێراقی لێکەوتووەتەوە.

لە بەشێکی دیکەی نامەی گولەن بۆ بارزانی هاتووە: ناوبراو بۆ ڕزای کردنی ئەردۆغان نەیارەتی کوردەکانی سوریای کردووەو ئەوانی گەمارۆداوەو لەسەر فەرمانی سەرۆک کۆماری تورکیا ئامادەی شەڕ لەگەڵ هێزەکانی پەکەکەدا بووە.

مەسعود بارزانی و ئەردۆغان مانگی ڕابردوو لەئانکاڕا چاوپێکەوتنیان بوو و پاشان، هێزی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق هێرشیان کردەسەر ئەندامانی پەکەکە لەناوچەی شنگالی ئێراق. لەو پەلامارانەدا دەیان کەس کوژران و بریندار بوون.