هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا کۆچی دوایی کرد
شوعلە عه‌لی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان ئه‌مڕۆ هه‌ینی له‌ته‌مه‌نی 60 ساڵیدا به‌هۆی نه‌خۆشیه‌وه له‌سلێمانی کۆچی دواییکرد.
محه‌مه‌د تۆفیق ره‌حیم رێکخه‌ری ژوری په‌یوه‌ندییه دیبلۆماسییه‌کانی گۆڕان به‌خه‌ندانی راگه‌یاند، سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا کۆچی دواییکردووه.
شوعلە عه‌لی لەساڵی 1957 له‌دایکبووه، لە ساڵی 1981 هاوسەرگیری لەگەڵ نەوشیروان مستەفا کردووه. به‌رهه‌می هاوسه‌رگیری نێوانیان دوو کوڕ و کچێکه بە ناوەکانی (نماو چیا و چرا).
له هه‌موو وێستگه‌کانی خه‌باتی شاخ و شاردا شانبه‌شانی نه‌وشیروان مسته‌فا کاری کردووه.شۆڕش حاجی وته‌بێژی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان به رۆژنامه‌نوسانی راگه‌یاند "ئه‌مڕۆ ته‌رمی شوعله عه‌لی له‌سلێمانی به‌خاک ده‌سپێردرێت".
ته‌رمی شوعلە عه‌لی سەر لە ئێواری ئەمڕۆ لە مزگەوتی ئەحمەدی حاجی عەلییەوە بەرەو گۆڕستانی شەهیدان لە سلێمانی بەڕێ کرا .