ئادار 18, 2017 17:42 Asia/Tehran
  • جێگری سەرۆکی پەرلەمانی ئێراق : تەقەی پێشمەرگەکان بەرەو خۆپێشاندەران لە شەنگاڵ کردەوەیەکی جەنایەتکارانەیە

جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی ئێراق ، ڕوداوی تەقەی هێزە کانی پێشمەرگەی بەرەو خۆپێشاندەران لە شاری شەنگاڵ لە پاڕێزگەی نەینەوای بە کردەوەیەکی تاوان کارانە زانی.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە کەناڵی تەلەفیزیۆنی " ئەلئەبا" ی ئێراق ئارام شێخ محەممەد لە بەیان نامەیەکدا بەڕاگەیاندنی ئەمەکە دەسدرێژی ئاشکرا بۆسەر کەسانی ناسەربازی لە شەنگاڵ بە هۆی نەبوونی هیچ جۆرە پاسادانی یاسایی وهۆگری وپەێوەست بوون بە زۆر لەدژی خۆپێشاندەران، کردەوەیەکی کرێت دیتە ئەژمار، لە حێزب وپارتە سیاسیەکان لە ئێراق و هەرێمی کوردستان داوای کرد بۆ چارەسەر کرانی ئەم قەیرانە و قەدەغەی دوپات کرانەوەی ئەم جۆرە کردەوە مەترسیدارانە هەوڵ بدەن.

شێخ محەممەد لەم بەیان نامەیەدا بە پیداگری لەسەر ئەمەکە تەقەکردن وپەیوەست بوون بە زۆر لە دژی خۆپێشاندەرانی بێ بەزەیی،جەنایەتیکی گەورە دێتە ئەژمار و تۆشبووان بەو دەبێ بازخواست بکرین ودادگەیی بکرین ووتی: هیچکام لە لایەن وباڵە سیاسی وحێزبەکان مافی دەسدرێژی ودەسدرێژکاری بۆسەرمافی شارومەندانیان نیە، چونکە یاسای بنەڕەتی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی ئاشتیانە لە وڵات شێاوەتی نیە.