پەیامی نەورۆزیی بەرپرسی فەرهەنگی ئێران لە هەولێر
به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له هه‌ولێر په‌یامێک به بۆنه‌ی نه‌ورۆزه‌وه ئاراسته ده‌کات.
بە پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر ، محه‌مه‌د شیرزاد به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران له شاری هه‌ولێر، به‌بۆنه‌ی هاتنی نه‌ورۆزه‌وه په‌یامێکی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی خه‌ڵکی هه‌رێمی کوردستان و کوردانی ئێران ده‌کات.
ده‌قی په‌یامه‌که؛
به‌نێوی خودای گه‌وره و دلۆڤان
یا مقلب القلوب و الابصار
یا مدبر الیل و النهار
یا محول الحول و الاحوال
حول حالنا الی احسن الحال
خودای مه‌ن مزگێنی هاتنی ساڵی نوێی خسته ئه‌ستۆی بای به‌هاری تا ئه‌م ئامانه‌تییه سه‌وزه به‌بۆنه‌ی سه‌ره‌تا و له‌دایکبوونی نوێیه‌وه بسپێردرێته خولقێنه‌ری هه‌تاهه‌تایی.
هاتنی ساڵی نوێ و به‌هاری پڕ له شادی که پیشانده‌ری هێزی نه‌مر و هه‌رمانی خودایه و هه‌روه‌ها زیندووبوونه‌وه‌ی دووباره‌مان پێشان ده‌دات له هه‌مووی به‌رپرسان و خه‌ڵکی میواندار و به‌شه‌ڕه‌فی هه‌رێمی کوردستان پیرۆزبایی ده‌که‌م و هیوادارم ساڵێکی پڕ له خۆشی و شایی و به‌ره‌که‌ت بێت و هه‌روه‌ها ئه‌م جێژنه تایبه‌تییه‌کی دیکه‌شی هه‌یه و ئه‌وه‌ش هاوکاتبوونی له‌گه‌ڵ له دایکبوونی حه‌زره‌تی فاتمه‌ی زارایه (س) و ڕۆژی دایک و به‌م بۆنه‌شه‌وه پیرۆزبایی له هه‌موو دایکان ده‌که‌م.
محه‌مه‌د شیرزاد
به‌رپرسی فه‌رهه‌نگی کۆماری ئیسلامی ئێران- هه‌ولێر