دوای17 مانگ له گرژییه‌کان، سه‌رۆکی په‌رله‌مان و فراکسیۆنی پارتی یه‌که‌م په‌یوه‌ندی فه‌رمیان ئه‌نجامدا
یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان یه‌که‌م په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی فه‌رمی له‌گه‌ڵ فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان ئه‌نجامدا، له‌دوای سه‌رهه‌ڵدانی گرژیه‌کانی نێوان پارتی و گۆڕان که 17 مانگه به‌رده‌وامه.
شه‌وی رابردوو یوسف محه‌مه‌د سه‌رۆکی په‌رله‌مانی هەرێمی کوردستان به‌مه‌به‌ستی پیرۆزبایی له جه‌ژنی نه‌ورۆز، له‌رێگه‌ی ته‌له‌فۆنه‌وه په‌یوه‌ندی به فراکسیۆنه‌کانی په‌رله‌مانه‌وه کرد له‌ناویاندا فراکسیۆنی پارتی.
کامه‌ران سوبحان راوێژکاری راگه‌یاندنی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستان به ماڵپەڕی خه‌ندانی راگه‌یاند "سه‌رۆکی په‌رله‌مان په‌یوه‌ندی به هه‌موو فراکسیۆنه‌کانه‌وه کردووه بۆ پیرۆزبایی جه‌ژنی نه‌ورۆز، چونکه جه‌ژنێکی نه‌ته‌وه‌ییه، له‌ناویاندا فراکسیۆنی پارتی".وتیشی "راسته له‌گه‌ڵ پارتی ململانێیه‌ک هه‌یه، به‌ڵام ئێمه دوژمنی یه‌کتر نین و ململانێی سیاسیمان هه‌یه".
کامه‌ران سوبحان باسی له‌وه‌کرد، ئه‌وه یه‌که‌مین په‌یوه‌ندی فه‌رمی سه‌رۆکی په‌رله‌مانی کوردستانه له‌گه‌ڵ فراکسیۆنه‌کان له‌ناویاندا فراکسیۆنی پارتی له‌دوای گرژییه‌کانی 12ی ئۆکتۆبه‌ری ساڵی 2015.لە 12ی (ئۆکتۆبەر/10)ی 2015دا، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و بزووتنەوەی گۆڕان ته‌قینه‌وه به‌تایبه‌ت لەدۆسیەی سەرۆکایەتی هەرێمدا، کاتێک پارتی رێگریکرد له‌گه‌ڕانه‌وه‌ی یوسف محه‌مه‌د بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ سه‌ر کاره‌که‌ی له‌هه‌ولێرو وه‌زیره‌کانی گۆڕانی له‌حکومه‌ت دورخسته‌وه.
ئاری هه‌رسین په‌رله‌مانتاری فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان له‌په‌رله‌مانی کوردستان به‌خه‌ندان-ی وت "شه‌وی رابردوو کاک دکتۆر یوسف ته‌له‌فۆنی بۆ کردم و پیرۆزبایی جه‌ژنی لێکردم و هیوای خواست ئه‌م جه‌ژنه ببێته هۆی لێکنزیکبونه‌وه‌ی زیاتر".
وتیشى "په‌یوه‌ندییه‌که شتێکی زۆر باش بوو، پێویسته له‌سه‌ر هه‌موو لایه‌نه‌کان بچوکترین فرسه‌ت بقۆزینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی دورییه‌کان که‌مبکه‌ینه‌وه، هه‌تاوه‌کو دوری نێوانمان زیاتر بێت ناتوانین قسه‌بکه‌ین".
ئاری هه‌رسین جه‌ختیکرده‌وه، هیچ رێگه‌یه‌کیان نییه جگه‌له‌وه‌ی یه‌کڕیزبین، "هیچ که‌س دۆستمان نییه خۆمان نه‌بێت، بۆیه ئه‌گه‌ر هه‌رچی شتێکمان له‌نێواندا هه‌بێت ده‌بێت فه‌رامۆشی بکه‌ین و وازی لێبهێنین تاوه‌کو ئه‌وکاته‌ی ده‌بین به‌ده‌وڵه‌ت".
په‌یوه‌ندییه‌که‌ی یوسف محه‌مه‌د به فراکسیۆنی پارتی یه‌وه دوای چه‌ند رۆژێک دێت له به‌شداری ئه‌دهه‌م بارزانی وه‌کو نوێنه‌ری مه‌سعود بارزانی له پرسی شوعله عه‌لی هاوسه‌ری نه‌وشیروان مسته‌فا رێکخه‌ری گشتی گۆڕان که هه‌ینی رابردوو به‌هۆی نه‌خۆشییه‌وه کۆچی دواییکرد.