ئادار 23, 2017 08:55 Asia/Tehran
  • سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئیدانەی هێرشەکەی لەندەن دەکات

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانی ئێراق ئیدانی هێرشەکەی نزیک باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا دەکات لەشاری لەندەن و هیوای چاکبوونەوە بۆ بریندارانی ئەو رووداوە دەخوازێت.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە ئاماژەی بەوەکردووە زۆر بە توندی ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییە دەکەین کە ژیان و ئاسوودەیی هاووڵاتیانی کردووەتە ئامانج.

لە هەمانکاتیشدا سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانیانی ئەو هێرشە دەکەین و هیوای چاکبوونەوە بۆ برینداران دەخوازین.

ئێوارەی چوارشەممە کەسێکی چەکدار لەنزیک باڵەخانەی پەرلەمانی بەریتانیا سەرەتا لەرێی ئۆتۆمبێلەکەی و دواتریش بە چەکی سارد هێرشی کردە سەر چەند کەسێک و بەهۆیەوە وەک بەرپرسانی پۆلیسی لەندەن رایانگەیاند 4 کەس کوژران کە ئەفەسرێکی پۆلیس و ژنێکیان لە نێودایەو لانی کەم 20 کەسی تریش برینداربوون.