نیسان 17, 2017 18:57 Asia/Tehran
  • بزووتنەوەی  ئیسلامی : لە پێناو یەکگرتوویی  ئیسلام خوازانی هەرێم، ئامادەین بزووتنەوەی ئیسلامی هەڵوەشێنینەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمانی کوردستانی ئێراق ڕایگەیاند کە ڕێبەرانی ئەم پارتە لە پێناو یەکگرتوویی لە نێوان پارتەکانی ئیسلامیی هەرێمی کوردستان و پێکهاتنی پارتێکی نوێ کە هەموو ئیسلامخوازان بگرێتەوە، ئامادەن گەورەترین لە خۆبوردوویی و هەڵوەشانی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەنجام بدەن.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس ، شوان قەڵادزەیی  ئەندامی مه کته ب  سیاسی  بزووتنەوەی ئیسلامی لە یادداشتێک دا کە ماڵپەڕی رادیۆ نەوا بڵاوی کردەوە وێڕای  ئەرێنی وەسف  کردنی  یەکەم دیداری پارتە ئیسلامییەکان لە هەرێمی کوردستان ، وتی :  چالاکی  شاندەکانی هەوڵی هاوبەش  زۆر بە سستی بەرەوپێش  چوە و ئەمەش ڕەنگە ببێتە  هۆی هیوابڕاوی خەڵک.

قەڵادزەیی  وێڕای ڕەخنە گرتن لە هەڵوێستی یەک ساڵەی  لیژنەی هاوبەشی نێوان پارتەکانی ئیسلامی  هەرێمی کوردستان، وتی  کە لە ماوەی یەک ساڵی ڕابردوو  دەبا  ئەم سێ پارتە هەڵوێست و بڕیاری  جیددی و هاوبەشیان بەرامبەر ڕووداوەکان و پرسگەلێکی وەک  سەربەخویی هەرێم  ، کردنەوەی پەرلەمان، پاشەکەوتی مووچەی فەرمانبەران و بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆییان  گرتبا.

شوان قەڵادزەیی  ئەندامی مەکتەب سیاسی  بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستانی ئێراق وتیشی : ڕێبەرانی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پێناو یەکێتیی نێوان  پارت و ڕەوتەکانی ئیسلامی  و  هاتنە دی  پارتێکی نوێ ئامادەی هەرچەشنە لەخۆبوردوویی و تەنانەت هەڵوەشاندنی  بزووتنەوەی ئیسلامین  چونکە  ئەم پارتە لەسەر ئەم باوەڕەیە  کە یەکگرتوویی  گشت داگر و ئامادەبوون لە نێو ژومارێک  تازەکار زۆر بە جێگە یە و لەلایەن شارومەندانی کوردستانی قەبووڵ دەکرێت و باشترین هەڵبژاردەیە.