هه‌ولێر؛ حه‌وت که‌س به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌وه برینداربوون
نیسان 24, 2017 11:31 Asia/Tehran
وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر رایگه‌یاند، شه‌وی رابردوو حه‌وت که‌س برینداربوون، به‌هۆی ته‌قه‌کردنه‌کانی دوای یارییه‌که‌ی نێوان ریاڵ مه‌دریدو به‌رشه‌لۆنه.
فاخیر هه‌رکی وته‌بێژی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی هه‌ولێر ئه‌مڕۆ به‌خه‌ندانی راگه‌یاند "شه‌وی رابردو دوای ته‌وابوونی یاری نێوان به‌رشه‌لۆنه‌و ریاڵ مه‌درید، هانده‌رانی یانه‌ی به‌رشه‌لۆنه له‌شه‌قامی ئیسکان و چه‌ند شوێنێکی دیکه ئاهه‌نگیان گێڕاوه".
وتیشی "دواتر ته‌قه ده‌ستی پێکردووه‌و به‌هۆیه‌وه حه‌وت که‌س برینداربوون و گه‌یه‌نراونه‌ته نه‌خۆشخانه".فاخیر هه‌رکی ئاماژه‌ی به‌وه‌شکرد، سه‌رجه‌م برینداره‌کان به‌فیشه‌ک برینداربوون و باری ته‌ندروستیان جێگیره.