نیسان 25, 2017 20:36 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی پارتە کوردیەکانی ئێراق بەرامبەربە پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر

پارتەکوردیەکانی کوردستانی ئێراق پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر "شەنگال"یان لە ڕۆژاوای پارێزگەی نەینەوای هەڵکەوتوو لە باکووری ئێراق بە پەسەندهەڵنەگر پێناسە کرد .

بەپێی ڕاپورتی ئیرنا،  پارتی  و یەکێتی و بزووتنەوەی گۆڕان، کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامی  ڕۆژی سێ شەممە بە دەرکردنی بەیاننامەگەلێکی جیاجیا  پەلاماری ئاسمانیی تورکیا بۆسەر شەنگالیان بە بیانووی بوونی ئەندامانی پەکەکە  لەم ناوچەیە ئیدانە کرد.

ئەم پارتانە ڕایانگەیاند  هەوڵی دەوڵەتی تورکیا بنپێکردنی  یاساکانی نێودەوڵەتی و سەروەری سیاسی  لە ئێراق و هەرێمی کوردستانە.

داوود جوندی  ئەندامی  ئەنجومەنی پارێزگاری نەینەواش ڕایگەیاند: سوپای تورکیا بە وەبەرپەلاماردانی ئێزدییەکان لە شەنگال لە ڕاستی دا یەکێتی و یەکگرتوویی کوردەکان لە ئێراقی کردووەتە ئامانج.

فڕۆکە جەنگییەکانی  تورکیا سەرلەبەیانی ڕۆژی سێ شەممە ناوچەگەلێک لەشاری شەنگالی ئێراق و سوریایان بە بیانووی هەبوونی بنکەی  پەکەکە لەم ناوچەگەلە بوردومان کرد کە بووەتە هۆی کوژرانی هەژدە هێزی کورد.

سوپای تورکیا بە دەرکردنی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند ئەم پەلامارانە درێژەی دەبێت.

پەلاماری ئاسمانی و تۆپخانەیی تورکیا بۆسەر ناوچە سنوورییەکانی ئێراق لە کاتی  بنپێکرانی ڕێککەوتننامەی ئاگربەس لە نێوان ئەنقەرە و پەکەکە لە هاوێنی 2014 دەستپێکراوە کە زۆربەشیان بۆسەر  ناوچە کوێستانیەکانی باکووری ئێراق  ئەنجام بووە.