نیسان 26, 2017 13:28 Asia/Tehran
  • تاوانبارکرانی سەرۆک کۆماری ئێراق بە پیلانگێڕیی لە پاڵپشتیکردنی کوردەکانی کەرکوک لە بواری هەڵکردنی ئاڵای هەرێم لەو شارە

نوێنەری تورکمانی پەرلەمانی ئێراق سەرۆک کۆماری وڵاتەکەی تۆمەتبار کرد بە پیلانگێڕیی لەمەڕ پرسی هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لە کەرکووک .

بەپێی ڕاپۆری هەواڵدەریی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی "کنوزمیدیا"ی ئێراق، جاسم محەممەد جەعفەر لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی بەئاماژە بەوەی کە فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری ئێراق کە دەبێ لایەنگری یاسای بنەڕەتیی ئێراق بێ، بەهۆی ئەوەی خۆشی کوردە لەمەڕ پرسی هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەسەر باڵەخانە حکومەتییەکان لەپارێزگای کەرکوک پیلانی گێڕاوە، وتی: بێ دەنگەی ناوبراو لەمەڕ ئەو پرسە، تاوان و خەیانەت بە یاسای بنەڕەتی دێتەئەژماار.

جەعفەر داوای لە تورکمان، عەرەبەکان و حکومەتی فیدراڵ کرد، بەیەکێتی ویەکڕیزی خۆیان پێش بگرن بە ئەنجام گرتنی کردەی پاوانخوازانەی کوردەکان.

ناوبراو وتی: تاکاتێک کە هیچ چەشنە کاردانەوەیەک لەلایەن سەرۆک کۆماری ئێراقەوە بەرامبەر پرسی هەڵدرانی ئاڵای هەرێمی کوردستان لەپارێزگای کەرکوک ئەنجام نەگرێ، ئەو چەشنە بێ دەنگییەی فوئاد مەعوسم بە پیلانگێڕیی ناوبراو لەوبارەوە دەسەلمێنێ.