نیسان 26, 2017 13:55 Asia/Tehran
  • کاردانەوەی سکرتێری وەزارەتی پێشمەرگەی کوردستانی ئێراق بە پەلامارە ئاسمانیەکەی تورکیا بۆسەر شەنگاڵ

سکرتێری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستانی ئێراق وتی : پەلامارە ئاسمانیەکەی ئەمدوایە ی تورکیا بۆسەر بنکەو بارەگاکانی پارتی کڕێکارانی کوردستانی تورکیا (پە کە کە ) لە شاخ و چیاکانی شەنگاڵ یەکەمین پەلامار نایاتە ئەژمار چوونکا هەریمی ئاسمانی ئێراق ساڵانێکی زۆرە کە لەلایەن تورکیاوە پێشێل دەکرێ .

بە گویرەی ڕاپۆرتی کورد پریس ، جەبار یاوەر لە وتوویژ لەگەڵ هەواڵدەری"مەوازین نیوز " وتیشی : ئەوە یەکەم جار نییە کە فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بنکەو بارگای پارتی پە کە کە یان لە بەرزاییەکانی شەنگاڵ بۆمباران دەکەن ، بەڵکوو ئەو فڕۆکە جەنگییانە سالانی زۆرە کە هەرێمی ئاسمانی ئێراق بنپێدەکەن و بەشێوەی شەوانە رۆژی هەموو ناوچە سنوورییەکانی ئێراق و تورکیا ئەدەنە بەر ئامانجی مووشەکەکانی خۆیان دا و دەوڵەتی ئێراق هیچ چەشنە وڵامیک نادات بەم کردەوەگەلەی تورکیا .ئەو وتیشی کە لە دوایین پەلاماری ئاسمانی کە بەیانی سێ شەممە (٥ بانە مەڕ) ئەنجام دراوە ، ژمارێک لە هێزەکانی پێسمەرگە گیانی خۆیان لە دەست داوە .