نیسان 27, 2017 12:18 Asia/Tehran
  • سەرۆک‌کۆمارو سەرۆک‌ وەزیرانی تورکیا سەرەخۆشی لە مسعوود بارزانی دەکەن

ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە 25ی 4ی 2017 لە پەیوەندییه‌کی تەلەفۆنیدا ڕەجەب تەییب ئەردۆغان"ی ‏سەرۆک‌کۆمارو بیناوی یێڵدرم"ی سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا لەگەڵ مەسعوود بارزانی سەرۆکی هەرێمی ‏کوردستان، دڵگرانیی خۆیان بە شەهید بوونی شەش پێشمەرگەو برینداربوونی ھەشت پێشمەرگە بە ‏بارزانی ڕاگەیاند .‏

بەپێی هەواڵی کوردپرێس بەگێڕانەوە لە ماڵپەڕی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان ڕەجەب تەییب ‏ئەردوغان سەرۆک‌کۆمار و بیناوی یێڵدرم سەرۆک‌وەزیرانی تورکیا لەگەڵ مەسعوود بارزانی ‏سەرۆکی ‏هەرێمی کوردستان، دڵگرانیی خۆیان بە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و بریندار بوونی ‏ھەشت ‏پێشمەرگە بە بارزانی ڕاگەیاند کە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکەکانی تورکیا بۆ چیای شنگال شەهید و ‏بریندار بوون. ‏

هەروەها سەرەخۆشییان لە بارزانی و کەس‌وکاری شەهیدانی ئەو ڕووداوە کرد و هیوای چاکبوونەوەی ‏خێرایشیان بۆ برینداران خواست و ئەوەیشیان دووپات کردەوە کە ئەو ڕووداوە بە هیچ شێوەیێک عەمد ‏نەبووە و لە ئەنجامی هەڵەی فڕۆکەکان بووە‎.‎