نیسان 27, 2017 18:17 Asia/Tehran
  • سێ مانگەی سێهەمی ساڵی 2017 کاتی بەرپاکرانی ڕاپرسیی گشتیی سەربەخۆیی کوردستانی عێراقە

سەرۆکی نووسینگەی ڕامیاریی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند : ڕاپرسی سەربەخۆیی هەرێم لە سێ مانگەی سێهەمی ئەم ساڵی زایینی دا بەڕێوە دەچێ .

هەواڵدەریی عێراقیی بوراسا ڕۆژی پێنج شەممە بە گێڕانەوە لە مەلا بەختیار سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق ڕایگەیاند: ڕاپرسیی گشتی بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی عێراق لە مانگی ئوتی 2017 دا بەڕێوە دەچێ.

مەلا بەختیار لە پرێس کۆنفرانسێک لە شاری هەڵەبجە دا ڕایگەیاند: تەواوی لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق سەرباری ناکۆکییەکانیان ، لە بارەی بەڕێوە چوونی ڕاپرسیی سەربەخۆیی لەم ناوچەیەدا پێکەوە هاوبیروڕان.

سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستانی عێراق وتیشی: ناتوانین دوای کۆتایی هاتنی شەڕی دژی داعش چاوەڕوانی خەڵکانی دیکە بین بزانین چ بڕیارێک لە بارەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە دەدەن.

مەلا بەختیار ڕاشیگەیاندووە: کەرکوک و ناوچە کێشە لەسەرەکانیش ڕاپرسییان تیادا بەڕێوە دەچێ و ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە بەڕێوە چوونی ڕاپرسیی گشتی بۆ دیاری کردنی پەیوەست بوون و یان پەیوەست نەبوونی ئەم ناوچەیە بە هەرێمی کوردستانەوە داکۆکی دەکەن.

پارتی و یەکێتی ڕۆژی دووهەمی ئاپریلی 2017 بە پێکهێنانی لێژنەیەکی هاوبەش بۆ دانوستان لەگەڵ لایەنە سیاسی و هۆزییەکان و پەیڕەوانی ئایین و ئایینزا جۆربەجۆرەکان لە هەرێمی کوردستانی عێراق سەبارەت بە کات و شێوازی بەڕێوەچوونی ڕاپرسیی گشتی ڕێککەوتن.

ئێستاکە هیچ جۆرە یەک دەنگییەک بۆ سەربەخۆیی کوردستانی عێراق لە نێو کوردەکانی ئەم وڵاتە نابیسترێت و ئەمەش وا دەگەیەنێ کە هەرێمی کوردستان بە جیابوونەوەی لە چاو ڕابردوو سەرەتییەکی ئەوتۆیان دەست ناکەوێ. چونکو هەرێمی کوردستان فەکتەرگەلێکی گرینگی جوگرافیایی وەک دەستڕاگەییشتن بە ئاوە ئارادەکانی لە کیس دەچێت و هەر ئەمەش وای کردووە کە زۆربەی کوردەکان حەز بە مانەوە لە چوارچێوەی غێراقێکی یەکدەست دا بکەن.