نیسان 28, 2017 17:28 Asia/Tehran
  • لەلایەن نوێنەرێکی کوردی پەرلەمانی ئێراقەوە : تۆمەتبارکردنی بارزانی و ئەردوغان بە بەڕێوەبەرایەتی قاچاخی نەوتی ئێراق

نوێنەرێکی بزوتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق وتی : سەرۆک کۆماری تورکیاو بنەماڵەی سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق قاچاخی نەوتی هەرێم بەڕێوەبەرایەتی دەکەن .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی کورد پریس بە گێرانەوە لە ماڵپەری دەنگ وباسی " نواە" ی ئێراق ، هۆشیار عەبدوڵا لە وتووێژ ی رۆژنامە وانی بە باسکردنی ئەوەی کە تورکیا لە بەرێوە بەرایەتی قاچاخی نەوتی ئێراق یارمەتی هەریمی کوردستان ئەدات وتیشی : ڕێککەوتنی تاکە کەسی لە نێوان بنەماڵەی مەسعوود بارزانی و ڕەجەب تەیب ئەردوغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا بۆ قاچاخی نەوتی ئێراق بۆ ٥٠ سالی داهاتوو لە ئارادایە . عەبدوڵا وێرای دەربڕینی سەرسوورمانی لە سیاسەتی دووفاقی تورکیا بەرمبەر ئێراق ، وتیشی : ئانکارا ئیدعا دەکات کە خوازیاری پاراستنی سەروەری ئێراقە ، بەڵام لەگەڵ هەندێک لە لایەنەکانی ئێراقی بۆ پارچە پارچە کردنی ئەو وڵاتە هاوکاری دەکات و هەروا چاوی تەماحی بڕیوەتەوە سەر زاڵبوون بە سەر مووسڵ دا . ئەو بە جەختکردن لە سەر ئەوەی کە خەڵکی تورکیا دەبێ بەرامبەر کردەوەکانی ئەردوغان کە خەریکی بردنی تورکیایە بەرو هەڵدێر ، وریا بن ، خۆوەردانی تورکیا لە شەنگال ی لەگەڵ خۆوەردانی سەددام حسین لە کوەیت وەک یەک زانیوە .