نیسان 28, 2017 20:05 Asia/Tehran
  • قەدەغەکرانی فڕینی ڕاستەوخۆی فڕۆکە دەرەکیەکان بەرەو کوردستانی ئێراق

دەوڵەتی ئێراق فڕینی ڕاستەوخۆی فڕۆکە دەرەکیەکانی بە هەر باروبنەیەکەوە بەرەو هەرێمی کوردستانی وڵاتەکەی بە قەدەغە راگەیاند .

بە گوێرەی ڕاپۆرتی رۆژی هەینی مالپەری " ئێراق پریس" بە گوێرەی فەرمانی دەوڵەتی ئێراق ، هیچ چەشنە فڕۆکەیەکی بیانی ناتوانی فڕۆکەکانی خۆی ڕاستەوخۆ لە فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی ئیراق  بنیشێنێتەوە .، بەڵکوو دەبێ فڕۆکەکان سەرەتا لە فڕۆکە خانەی بەغدا بنیشێنەوە  و پاش پشکنینی بارو بنەکانیان دەتوانن بەرەو فڕۆکەخانەکانی هەرێمی کوردستانی بفڕێن . فەرمانی دەوڵەتی ئێراق لە سەرتاکانی مانگی مای داهاتوو جێبەجێ دەکرێت . " تەڵار فایق" بەڕێوە بەری فڕۆکە خانەی هەولێر  لە کۆری هەواڵنێران دا ئیدعای کردووە ئامانجی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق لە پشکنینی بارو بنەی هەر فڕۆکەیەکی بیانی پێش لە گەییشتنی بۆ هەریمی کوردستانی ئێراق ،زەبردانە لە ئابووری ئەم ناوچەیە ، چوونکا ڕاگیرانی چەند کاژێری فڕۆکەکان لە فڕۆکە خانەی بەغدا یش دەبیتە هۆی زۆرتر بوونەوەی خەرج وبەرجەکانی بەشگە بیانییەکان و هەروەها بە فیروو دانی کات .

فائق وتی : ئەگەر فەرمانی دەوڵەتی ناوەندی ئێراق جێبەجێ بکریت ، بەشگە بیانییەکان ئیتر فڕۆکەکانی خۆیان بەڕێ ناکەن بۆ هەرێمی کوردستانی ئێراق . هەریمی کوردستانی ئێراق خاوەنی دو فرۆکە خانە بە ناوی فڕۆکە خانەی هەولێر و فڕۆکە خانەی سلیمانی یە . بەرپرسانی ژمارێک لە وڵاتانی ناوچە و ئەوروپایی بێ ئەوەی کە لەگەڵ دەوڵەتی ناوەندی ئێراق هەماهەنگی بکەن لە درێژەی سەفەر بۆ ئەو وڵاتە ڕاستەو خۆ دەرۆنە هەریمی کوردستانی ئێراق کە ئەم کردەوەیە بنپێکرانیی دەستەڵاتداریەتی نیشتمانی ئێراقە .