نیسان 29, 2017 18:19 Asia/Tehran
  • نوێنەری بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی ئێراق : مەبەستی بارزانی لە ئیجازەی سەقامگیر کرانی سەربازانی تورکیا لە ناوخاکی هەرێمی کوردستان هەڕەشەی یەکیەتی نیشتمانیە

نوێنەری بزوتنەوەی گوڕان لە پەرلەمانی ئێراق وتی: مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەڕێمی کوردستان بە مەبەستی هەڕەشەی هێزەکانی پارتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان ئیجازەی بەشداری بە هێزە سەربازیەکانی تورکیا داوە لە هەرێمی کورستاندا.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گیڕانەوە لە هەواڵدەری " ژورناڵ نێوز" سروە عەبدولواحید  لە وتووێژێکی تەلە فیزیۆنی بە ڕاگەیاندنی ئەمەکە مەسعود بارزانی ، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە مەبەستی هەڕەشەی هێزەکانی پارتی یەکیەتی نیشتمانی کوردستان بە هێزەکانی سەربازی تورکیا ئیزنی ئامادە بوون لە هەرێمی داوە ، وتی: هەڵوێستی دەوڵەتەکانی فیدراڵ وهەرێمی کوردستان لە بەرانبەر ئامدە بوونی سەربازی تورکیا، لاوازە. عەبدولواحید بە قەڵاچوو کردنی پەلاماری ئاسمانی ئەم دوائیەی تورکیا بۆسەرشەنگاڵ لە باکووری موسڵ وتی: هیچ جۆرە جیاوازیەک لەنێوان هێزەکانی ئەردۆغان ، سەرۆک کۆماری تورکیا وئەندامانی داعش نیە ، چونکە هەموویان دەس ئەدەن قەڵاچووی کەسانی بێ تاوان.