May 11, 2017 13:06 Asia/Tehran
  • 
سەپەرەشتیی پارێزگاری سلێمانی درایە یەکێتی

وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان لە حوکمێکدا بە داکۆکی لە ئەگەری کشانەوەی یەکجاریی سەدار قادر پارێزگاری سەر بە گۆڕانی سلێمانی و درێژەنەدانی بە ئەرکەکانی، عومەر ئەحمەد ئەمین جێگری ئەو و ئەندامی یەکێتی نیشتمانی کوردستانی بۆ ئیدارەی ئەو پارێزگایە دیاری کرد.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێرانەوە لە هەواڵدەریی "السومریه نیوز"، کەریم سەنجاری وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان ڕۆژی  چوارشەممە لە حوکمێکدا، عومەر ئەحمەد ئەمین، جێگری پارێزگاری سلێمانی بۆ ئیدارەی ئەو پارێزگایە دیاری کرد.

شیاوی ئاماژەیە کە عومەر ئەحمەد ئەمین ئەندامی یەکێتی نیشتمانییە. پێشتر سەردار قادر کە ئەندامی بزووتنەوەی گۆرانە، بە وتەی خۆی "بە هۆی نەبوونی دەسەڵاتی تەواو لە پارێزگا و کەمایەسی گۆژمەی پارێزگای سلێمانی" لەو پۆستە کشایەوە.