به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل به‌رز ده‌بێته‌وه
شرۆڤه‌کارێکی بازاڕی نه‌وت پێشبینیی کرد که به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان له ڕێژه‌ی 600 هه‌زار بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا به‌رز ببێته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس، ساڵی 2015 هه‌رێمی کوردستانی عێراق ڕایگه‌یاند که بۆ به‌رزکردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی نه‌وت بۆ یه‌ک میلیۆن به‌رمیل له سه‌ره‌تای ساڵی 2017 به‌رنامه‌ڕێژی کردبوو، به‌ڵام هه‌ندێ ڕووداو له‌وان دژایه‌تی به‌غدا له‌گه‌ڵ فرۆشرانی نه‌وتی هه‌رێم له‌لایه‌ن کۆمپانیا بیانییه‌کان، هێرشی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی کوردستان و که‌مکردنه‌وه‌ی چاوه‌ڕواننه‌کراوی پاشه‌که‌وتی هه‌ندێ له کێڵگه نه‌وتییه‌کان کاریگه‌رییەکی زۆری له‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت داناوه و به‌پێی دوایین ئاماری به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت که له‌لایه‌ن حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه‌وه له دوایین ڕۆژانی ساڵی 1395 بڵاو کراوه‌ته‌وه، ئه‌م ناوچه خۆبه‌ڕێوه‌به‌رە ته‌نیا توانیویه‌تی ڕۆژانه که‌مێکی زیاتر له 600 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده بکات.
به‌م حاڵه‌شه‌وه، هه‌ندێ له کارناسان پێشبینییان کردووە که هه‌رێمی کوردستان سه‌ره‌ڕای هه‌بوونی پاشه‌که‌وتی زۆری گازی سروشتی هه‌وڵی خۆی بۆ که‌ڵک وه‌رگرتنی زیاتر له نه‌وت چڕ دەکاته‌وه و هه‌وڵ ده‌دات له داهاتوودا به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت بۆ 800 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا زیاد بکات.
لەم پەیوەندییەدا سپن ئه‌رلینگسن، کارناسی وزه ڕایگەیاندووە: به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له هه‌رێمی کوردستان ده‌توانێت تاکوو 800 هه‌زار به‌رمیل له ڕۆژدا به‌رز بێته‌وه.
بلوومبێرگیش له‌مباریه‌وه نووسییویەتی: حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان بڕیاری داوه که‌ڵک وه‌رگرتن له 120 کێڵگه‌ی نه‌وتیی نوێ بخاته ته‌نده‌ره‌وه و ژماره‌یێک له کۆمپانیاکان ئاماده‌یی خۆیانیان بۆ ده‌رهێنانی نه‌وت له‌م کێڵگه‌یانه‌یه ڕاگه‌یاندووه.