May 11, 2017 21:21 Asia/Tehran
  • بەڕێوەبەری گشتیی نوسینگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران باسی هەوڵی هەولێر بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی گەشتی شارومەندانی ئێران بۆ هەرێمی کوردستانی کرد

بەڕێوەبەری گشتیی نوسینگەی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئێران باسی هەوڵدانی هەولێری کرد بۆ پێکهێنانی ئاسانکاریی زیاتر بە مەبەستی سەردانی شارومەندانی ئێرانی بۆ هەرێم.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە بنکەی هەواڵدەریی ئێس،ئێن جیی عێراق، عەبدوڵڵا ئاکرەیی لە پرێس کۆنفرانسێکدا وتی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئێستاکە بۆ پێکهێنانی ئاسانکاریی زیاتر بۆ سەردانی ئێرانییەکان لە هەرێم لەوانە زیادکردنی ماوەی مانەوەیان هەوڵ دەدات.

ناوبراو وێڕای ئاماژە کردن بەمەی کە ماوەی مانەوەی شارومەندانی ئێرانی لە هەرێمی کوردستان لە پانزە ڕڵژەوە بۆ سی ڕۆژ زیاد دەکرێت، وتیشی: دام و دەزگا هاوپەیوەندەکانی هەرێمی کوردستان تێچووی دەرکردنی مۆڵەتی مانەوەی ئێرانییەکان کەم دەکەنەوەو ڕەوتی وەرگرتنی مۆڵەتیش خێرا دەکرێتەوە.