May 23, 2017 16:51 Asia/Tehran
  • پەیامی سەرەخۆشی سەرکونسولی ئێران لە هەولێر بەبۆنەی کۆچی دوایی نۆشیروان مستەفا

مورتەزا عیبادی سەرکونسولی کۆماری ئیسلامی ئێران لە هەولێر لەپەیامێکدا کۆچی دوایی ڕێکخەری گشتیی بزوتنەوەی گۆڕانی لە بنەماڵە ، ئەنجومەنی ڕێبەرایەتی ، ئەندامان ولایەنگرانی بززوتنەوەی گۆڕان سەرەخۆشی کرد.

بە پێی ڕاپۆرتی کوردپرێس لەم پەیامەدا هاتووە: بێ گومان یاد وناوی ئەم سیاسەت وانە پایەبەرز وبەیاخە کە لەماوەی ساڵانی پەیتا پەیتای خەبات لەگەڵ رژێمی دیکتاتوری سەدام تۆشی ڕەنج وکەسەری زۆر بووە و هەمووکات سادە ژیان وهاودڵی لەگەل خەڵکی بە هێماو  سەرچەشنی تەمەنی پڕپیت وبەرەکەتی خۆی داناوەو هەمیشە لەلای خەڵکی شەریفی کوردستانی ئێراق وبنەماڵەی بەڕێزیان زێندوو پاوجیی دەمێنیتەوە.

عیبادی هەروەها لەم پەیامەدا وێڕای سەرەخۆشی ئەم کارەساتە لەبنەماڵەی نەوشیروان مۆستەفا، ئەنجومەنی ڕیبەرایەتی گوران ، ئەندامان ولاینگرانی ئەم حێزبە ، بەخشش وڕەحمەتی ئیلاهی بۆ ناوبرا داواکرد.