بارودۆخی ناوچه داگیرکراوه‌کانی که‌رکووک کاره‌ساتباره
پارێزگاری که‌رکووک له باکووری عێراق وتی: داگیرکرانی شاری حه‌ویجه، مه‌ترسییه‌کانی داعش بۆ سه‌ر پارێزگای که‌رکووک و دیکه‌ی پارێزگا و شاره‌کانی ده‌وروبه‌ری ئه‌م پارێزگایه زیاتر ده‌کاته‌وه.
به‌پێی هه‌واڵی کوردپرێس به گێڕانه‌وه له هه‌واڵده‌ریی "السومریه نیوز"، نه‌جمه‌ددین که‌ریم له به‌یاننامه‌یێکدا وێڕای کاره‌ساتبار وه‌سف کردنی بارودۆخی ناوچه باشوور و ڕۆژئاواییه‌کانی پارێزگای که‌رکووک، له‌سه‌ر پێویستی جێبه‌جێ‌کردنی پڕۆژه‌ی تایبه‌تی سه‌ربازی بۆ ئازادکرانی ئه‌م ناوچانه له بنده‌ستی گرووپی تیرۆریستی داعش جه‌ختی کرد.
ناوبراو له به‌یاننامه‌که‌یدا وێڕای تۆمه‌تبارکردنی ده‌وڵه‌تی فیدڕاڵی عێراق به که‌مته‌رخه‌می و ئاوڕنه‌دانه‌وه له ئازادکردنه‌وه‌ی ناوچه داگیرکراوه‌کان له پارێزگای که‌رکووک زیادی کرد: "ئێمه هه‌ندێ بژارده‌مان بۆ وه‌رگرتنی داواکاری و ئیستیحقاقاتی دارایی ئه‌م پارێزگایه هه‌یه و هه‌رگیز به‌رده‌وامیی بێبه‌شیی ئه‌م پارێزگایه له داواکارییه یاساییه‌کانی خۆمان قبووڵ ناکه‌ین."
نه‌جمه‌ددین که‌ریم باسی له ده‌ستگیرکردنی 150 تیرۆریست له ناو بنه‌ماڵه‌ی عێراقییه‌کانی په‌نابه‌ر بۆ پارێزگای که‌رکووک له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا کرد.