ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی سه‌ردانی هه‌رێم ده‌کات
ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی هه‌رێمی کوردستان سه‌ردانی ئه‌م ناوچه‌یه ده‌کات.
به‌پێی ڕاپۆرتی ئاژانسی مێهر له ڕۆژنامه‌ی عه‌ره‌بول یه‌وم، ئه‌حمه‌د ئه‌بو غه‌یز، ئه‌مینداری گشتی کۆمکاری عه‌ره‌بی سه‌ردانی هه‌رێمی کوردستان ده‌کات و له‌م سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی دیدار ده‌کات.
به پێی ڕاپۆرتی ئه‌م ڕۆژنامه‌یه، ئه‌بو غه‌یز له‌م دیداره‌دا داوا له سه‌رۆکی هه‌رێم ده‌کات تاکوو پرسی ڕیفراندۆم دوا بخات و جێبه‌جێی نه‌کات.
ئه‌بو غه‌یز به‌ڵێنی به ئه‌یاد عه‌لاوی داوه که سه‌فه‌ری هه‌رێمی کوردستان بکات و به‌رپرسانی هه‌رێم ڕازی بکات که له جێبه‌جێ کردنی ئه‌م ڕیفراندۆمه ده‌ست هه‌ڵبگرن.
ئه‌بو غه‌یز پێشتر ڕایگه‌یاندووه که کۆمکاری عه‌ره‌بی له‌گه‌ڵ دابه‌ش بوونی عێراق نییه. ئه‌و هه‌روه‌ها پشتیوانی له شه‌ڕی دژه تیرۆری هێزه‌کانی عێراق ده‌کات.
ئه‌و هه‌روه‌ها جه‌ختی کردووه که قۆناغی دوا داعش له عێراق پێویستی به عه‌قڵانیه‌تی سیاسی هه‌یه و ده‌بێت هه‌موو هێزه سیاسییه‌کان پێکه‌وه یه‌کگرتوو بن و ناکۆکییه‌کانیان به دانوستان چاره‌سه‌ر بکه‌ن.
شایانی باسه که هه‌رێمی کوردستان ڕۆژی ۲۵‌ی سێپتامبه‌ری به مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ڕیفراندۆمی هه‌رێمی کوردستان دیاری کردووه، ئه‌م ڕیفراندۆمه له لایه‌ن زۆربه‌ی وڵاتانی جیهانه‌وه ڕه‌ت کراوه‌ته‌وه و داوایان له هه‌رێم کردووه که بابه‌ته‌که ڕابگیردرێت.