حوزه‌یران 21, 2017 16:36 Asia/Tehran
  • وتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنی هەرێمی کوردستان : کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی هەرێم دیاری نەکراوە

وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و کۆپرسیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند : تا ئێستا کاتێک بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاری نەکراوە .

بە پێی راپۆرتی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە ماڵپەڕی خەندان، شیروان زەرار   وتەبێژی کۆمیسۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان و کۆپرسیی هەرێمی کوردستان جەختی کردەوە : تا ئێستا کاتێکی دیاری کراو بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان لە هەرێمی کوردستان دیاری نەکراوە و شورای کۆمیسیاران خەریکی پرس و راوێژ و بڕیاردانە لەم بارەوە .

ئەو بە ئاماژە کردن بە وەی کە رۆژی رابردوو لێکۆڵینەوە لەم بارەوە کراوە و ئەمڕۆ و سبەینێیش ئەم کارە بەردەوام دەبێ ، وتی : شورای کۆمیسیاران بە گوێرەی دەستوور دەتوانێ لە باەی بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە بڕیار بدات .

زەراری جەختی کردەوە : بڕیارە هاوڕێ لە گەڵ ئەم شورایە راوێژ و تووێژی پێویست بۆ دیاری کردنی کاتی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن لە گەڵ حکومەتی ناوەندی و هەموو کاروباری هاوپێوەند ئەنجام بدرێ و حاڵەتی وەکوو بودجە و وپێبەندیی حکومەت  بە و بڕیارانەی کە ئەدرێن تاووتوێ بکرێن و شورای کۆمیسیاران داواکاریەکانی خۆیان بە حکومەت بڵێن .

ئەو وتیشی : دوای گەیشتن بە دڵنیایی تەواو لە گەڵ حکومەت دەکرێ رۆژێکی دیار یکراوبۆ بەڕێوەچوونی ئەم هەڵبژاردنە دیاری بکرێ و بابەتەکە بە فەرمی بە ئاگاداری سەرۆکی هەرێمی کوردستان بگێندرێ .

مانگی نوامبری داهاتوو خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان کۆتایی دێ و ئەوە لە کاتێک دایە کە هێشتا بەروارێکی ورد بۆ بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمانی هەرێم دیاری نەکراوە .