بەڕێوبەرانی فەرمانگەکانی کفری هەڕەشەی دەست لەکارکێشانەوە دەکەن
بەرێوبەرانی سەرجەم فەرمانگە حکومییەکانی کفری پشتگیریی لە قایمقامی شارۆچکەکە دەکەن و داوای پێداچوونه‌وه به‌دابه‌شکاری ٢٤ ملیار دیناره‌که‌ی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌ت ده‌که‌ن، ڕایشیده‌گه‌یه‌نن، کە ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌رده‌وام بێ له‌و هه‌ڵویسته ئه‌وا ده‌ست له‌کارده‌کێشنه‌وه.
پاش نیوەڕۆی رۆژی چوارشەممە ٢٤ به‌ڕێو‌به‌ری فه‌رمانگه حکومییەکانی شارۆچکەی کفری سەر بە ئیدارەی ڕاپەڕین، هاوهه‌ڵویستی خۆیان بۆ قائیمقامی شارۆچکه‌که‌یان ڕاگه‌یاند، که ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی پێشکەشکرد.
قادر ئیسماعیل، به‌ڕێو‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی کفری بۆ ڕۆژنیوز وتی: له‌و بودجه‌یەی بۆ پرۆژه ته‌واونه‌کراوه‌کانی گه‌رمیان له لایه‌ن قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆکی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان کراوه، که بڕه‌که‌ی ٢٤ ملیارد دیناره، ته‌نها یە ملیارد دیناری بۆ کفری ته‌رخان کراوه، ئه‌م دابه‌شکارییه بووه‌ته مایه‌ی نیگه‌رانی خه‌ڵکی کفری.
قادر ئیسماعیل، وتیشی: له‌به‌ر ئه‌ونیگه‌رانیه‌ی دانیشتوانی شارۆچکه‌ی کفری و ئەو ناعەدالەتییەی کراوە، ئه‌مڕۆ قائیمقامی شارۆچکه‌ی کفری ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی ڕاگه‌یاند ئێمەش وه‌ک هاوهه‌ڵویستی و بۆ پشتگیری‌کردن له قائیمقام، داوا لە ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌که‌ین پێداچونه‌وه به فه‌رمانی ئه‌و دابه‌شکارییه‌دا بکات به مه‌به‌ستی گه‌ڕانه‌وه‌ی ماف بۆ خه‌ڵکی کفری.
به‌ڕێو‌به‌ری په‌روه‌رده‌ی کفری، وتیشی: ئه‌گه‌ر ئیدارەی گەرمیان سووربێت له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ڵویسته‌ی ئێستا هه‌یانه ئه‌وا ئێمه‌ش هاوهه‌ڵویستی قائیمقامی شارۆچکەی کفری ده‌بین و ده‌ست له پۆسته‌کانمان هه‌ڵده‌گرین.
ئه‌مڕۆ، جه‌لال شێخ نوری، قائیمقامی شارۆچکەی کفری، لەبەر چەند هۆکارێک، کە یەکێکیان ئەو دابەشکارییەی بڕە پارەکەی قوباد تاڵەبەنی-یە ده‌ست له‌کارکێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستەکەی ڕاگه‌یاند.