رایتس وۆچ راپۆرتێکی نوێ له‌سه‌ر پێشلکارییه‌کانی هه‌رێم بڵاوده‌کاته‌وه
رێکخراوی هیومان رایتس وۆچ بۆ مافه‌کانی مرۆڤ رۆژی21-6-2017، له نوێترین راپۆرتیدا له‌سه‌ر ره‌وشی مافه‌کانی مرۆڤ رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌رپرسانی کورد چه‌ندین پێشلکاری مافی مرۆڤیان به‌رامبه‌ر ئاواره‌کانی موسڵ ئه‌نجامداوه، به‌وه‌ی که زۆرجار چه‌ندین رۆژو هه‌فته هاووڵاتییانی ئاواره‌یان ناچارکردوه له نزیک سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌ڕ له ناوچه‌که‌دا بمێننه‌وه‌و له که‌مپه‌کانیشدا به‌هۆی خۆراکی خراپه‌وه به‌شێکی زۆری ئاواره‌کان ژیانیان رووبه‌ڕووی مه‌ترسی گه‌وره بووه‌ته‌وه.
هه‌رله‌و راپۆرته‌ی رێکخراوی هیومن رایتس وۆچ-دا "له‌ما فه‌قیه " جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری به‌شی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی ئه‌و رێکخراوه رایگه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ده‌ستپێکردنی شه‌ڕی داعش له‌ناوچه‌که‌دا خێزانه ئاواره‌کانی موسڵ و ناوچه‌کانی تر رووبه‌ڕووی زۆر پێشێلکاری مافی مرۆڤ بونه‌ته‌وه‌و ئه‌ویش له‌رووی که‌می خۆراک و ئاو ده‌رمان، هه‌روه‌ها خۆراکی خراپ که به‌شێکی زۆری ئه‌و خێزانه ئاوارانه رووبه‌ڕووی مه‌ترسی زۆر گه‌وره کردوه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها مامه‌ڵه‌ی خراپی هێزه ئه‌منییه‌کان له‌کاتی هه‌ڵاتنیان له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا.
له‌و راپۆرته‌ی رێکخراوی هیومن رایتس وۆچ- دا ئاماژه به‌وه‌شدراوه، که هێزه ئه‌منییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌کاتی هاتنی ئاواره‌کان و هه‌ڵاتنیان له‌ناوچه‌کانی خۆیان که له‌لایه‌ن داعشه‌وه داگیرکراوه، له خاڵه‌کانی پشکنین هاووڵاتییانی مه‌ده‌نی راگیراون و چه‌ندین رۆژ لێکۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ کراوه ئه‌ویش به‌بیانووی ئه‌گه‌ری دزه‌کردنی تیرۆرستانی داعش له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاوارانه‌دا .