حوزه‌یران 22, 2017 11:27 Asia/Tehran
  • پێداگریی بارزانی لەسەر بەڕێوە چوونی کۆپرسیی  سەربەخۆیی هەرێمی کوردستانی ئێراق

سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق لەسەر بەڕێوەچوونی کۆپرسی بۆ سەربەخۆیی ئەم ناوچەیە لە کاتی دیاریکراودا پێی داگرت .

دوای  ئەوەی هەندێ لایەنی هەرێم  ڕایانگەیاند  بیست و پێنجەمی سپتەمبەری 2017 کۆپرسی سەربەخۆیی لەم ناوچەیەدا بەڕێوە دەچێت،  ئەمریکا ، تورکیا  وکۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ ئەم کۆپرسییە ناڕەزایەتیان دەربڕی .

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی فارس، مەسعود بارزانی  سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ئێراق ڕۆژی  چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ  کەناڵی تەلەفزیۆنیی فرانس بیست و چوار  بە ڕەت کردنەوەی داواکاریی دونالد ترەمپ  سەرۆکی ئەمریکا بۆ دواخستنی  بەڕێوەچونی گشت پرسی سەربەخۆیی ئەم  هەرێمە، بانگەشەی کرد کە  پاشەکشە کردن لە بەڕێوە چوونی کۆپرسی  سەربەخۆیی هەرێم  یان وداخستنی ، کارەسات و شەڕی  لێ دەکەوێتەوە.

بارزانی هەروەها ئاماژەی کردە  هەوڵی ئەگەریی بەغدا بۆ داخستنی سنووری ئاسمانی یان ناردنی هێز بۆ هەرێم  و وتی : هەرێمی کوردستان  هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ گەییشتن  بە ڕێککەوتن لەگەڵ  حەیدەر عەبادی سەرۆک وەزیرانی ئێراق.

موستەفا گوربز  لە لێکدانەوەیەک دا بۆ ناوەندی عەرەبی  واشینگتۆن دی سی  لە ژانیڤەری  ساڵی 2017  نووسی : هەندێ ڕەوتی ناوخۆیی هەرێمیش پرسی  سەربەخۆیی ئەم ناوچەیەیان بە هەوڵی مەسعوود بارزانی  بۆ هەڵاتن لە وڵامدانەوە بە گرفتی ئابووریی ناوچەکە دەزانن.

عەواتف نەعمە نوێنەری هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی ئێراقیش ڕۆژی  چوارشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەریی تجاە پرس،  وتی : بە پێی یاسای بنەڕەتی  بەڕێوە چوونی گشت پرسی بۆ دابڕانی هەرێم لە ئێراق، هەوڵێکی نایاساییە.