حوزه‌یران 23, 2017 10:37 Asia/Tehran
  • هەڕەشەی دەرکردنی کوردەکان لە ئەگەری دەنگدانیان بە جیابوونەی هەرێمی کوردستان

نوێنەری بەغدا و ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق سەبارەت بە وەدەرنانی کوردەکانی بەغدا لە ئەگەری پشتیوانیان لە بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لە عێراق، هۆشداری دا.

بە پێی هەواڵی کوردپرێس بە گێڕانەوە لە هەواڵدەریی "بغداد نیوز"، سەعد مەتەلبی لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا وتی: ناسنامەی هاووڵاتیانی کورد لە ئەگەری دەنگدانیان بە جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە عێراق هەڵدەوەشێتەوە و لە پایتەختی عێراق وەدەر دەنرێن.

شیاوی ئاماژەیە کە بڕیاری دەوڵەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەبردنی ڕیفراندۆمی جیابوونەوەی لە عێراق بەرەوڕووی کیشمەکیشمی سیاسیی بەربڵاوی نێودەوڵەوتی و ناوچەیی بۆتەوە و تورکیا، ئێران، ئەمریکا و ڕووسیا جەختیان لە ناڕەزایەتی لە گەڵ بەڕێوەچوونی ڕیفراندۆم کردۆتەوە و خوازیاری مانەوە کوردەکان لە عێراقێکی یەکگرتوو و یەکپارچە بوونە.