په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی: ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌ڕی دیکه‌ی دانوستانه‌کان کات کوشتنه
په‌رله‌مانتارێکی یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان پێیوایه ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانوستانه‌کان کات کوشتنه، چونکه هه‌موان ده‌زانن کێشه‌کان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و تێگه‌یشتنه‌کانیش روون، پارتی و گۆڕان سازش بۆ یه‌کتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌کان ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین.
سالار مه‌حمود، په‌رله‌مانتاری یه‌کێتی له په‌رله‌مانی کوردستان به وێستگه نیوزی راگه‌یاند "یه‌کێتی بۆچی گه‌ڕی دانوستانه‌کان ده‌ست پێبکاته‌وه؟ له کاتێکدا کێشه‌کان لای پارتی و گۆڕانه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ په‌رله‌مان به‌م سه‌رۆکایه‌تییه‌وه کارا بکرێته‌وه یه‌کێتی تێیدا به‌شدار ده‌بێت، چونکه یه‌کێتی به گونجاوی ده‌زانێت په‌رله‌مان به‌م سه‌رۆکایه‌تییه‌ی ئێستایه‌وه ده‌ستبه‌کار ببێت".
ناوبراو وتیشی "ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان ته‌نها بۆ کات کوشتنه و کات نه‌ماوه، هه‌مووشمان ده‌زانین کێشه‌کان چۆن چاره‌سه‌ر ده‌کرێن و تێگه‌یشتنه‌کانیش روون، پارتی و گۆڕان سازش بۆ یه‌کتر بکه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له سایه‌ی دامه‌زراوه شه‌رعییه‌کان ریفراندۆم بۆ سه‌ربه‌خۆیی بکه‌ین و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه ناوچه دابڕاوه‌کان بگه‌ڕێنینه‌وه کوردستان، چونکه ئێمه ریفراندۆم ته‌نها بۆ چوار پارێزگای کوردستان ناکه‌ین".
له باره‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی له کاتێکدا حزبه‌که‌ی داوای ده‌ستپێکردنه‌وه‌ی دانوستانه‌کان ده‌کات، بۆچی وه‌ک په‌رله‌مانتارێَکی یه‌کێتی به‌و دانوستانانه گه‌شبین نییه؟
سالار مه‌حمود وتی "له بنه‌مادا ئه‌وه ساڵێک و هه‌شت مانگه به‌ناوی کۆبوونه‌وه‌وه کات نه‌ماوه و هه‌تا کاتیش زیاتر بڕوات له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵکی کوردستان و پڕۆسه‌ی دیموکراسی نابێت".
ئه‌و په‌رله‌مانتاره جه‌ختیکرده‌وه که ئه‌رکی هه‌موو لایه‌که به‌زووترین کات په‌رله‌مان کارا بکرێته‌وه و رێککه‌وتنێکی سیاسی بکرێت سه‌باره‌ت به یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێم و سیسته‌م بکریته په‌رله‌مانی، پاشان له‌ڕێگه‌ی ریفراندۆمه‌وه کار بۆ سه‌ربه‌خۆی بکرێت.
ناوبراو ده‌شڵێت "له ئێستاشه‌وه به سه‌رۆکایه‌تییه‌کانی هه‌رێم و په‌رله‌مان و حکومه‌ت و لایه‌نه سیاسییه‌کان تیمی جیاجیا دروست بکه‌ن بۆ له ده‌رگادانی کۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌ڵه‌تی و باوه‌ڕپێهێنانیان بۆ رازیبوون به ده‌ره‌نجامه‌کانی ریفراندۆم که سه‌ربه‌خۆییه".
لێدوانی په‌رله‌مانتاره‌که‌ی یه‌کێتی له کاتێکدایه رۆژی سێشه‌ممه حاکم قادر حه‌مه‌جان کارگێڕی مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی رایگه‌یاند، حزبه‌که‌یان گه‌ڕێکی دیکه‌ی دانوستانه‌کان ده‌ست پێده‌کاته‌وه.