حوزه‌یران 24, 2017 11:53 Asia/Tehran
  • مەرجەعێکی عێراقی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لەباکووری ئێراق هەڕەشەیەکە بۆ ئاسایش وسەقامی ناوچە

مەرجەعێکی تەقلیدی ئێراق وتی : بەڕێوەچوونی کۆپرسی لە هەرێمی کوردستانی ئەم وڵاتە دەبێتە هۆی بێ سەقامی و ئاڵۆزی ئێراق و ناوچە.

پارتە سیاسییەکانی  هەرێمی کوردستان  ئەم دواییە لە کۆبوونەوەیەک لەگەڵ مەسعوود بارزانی  ،  رەزامەندی خۆیان بەرامبەر بەڕێوە چوون کۆپرسی  جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان لە ئێراق لە بەرواری بیست وپێنجەمی دیسەمبەری 2017 ڕاگەیاند.

بارزانی سەرباری  هەبوونی ناڕەزایەتی ناوخۆیی، ناوچەیی و نێودەوڵەتی داوای لە کوردەکانی ئێراق کرد لەم کۆپرسیە بەشداری بکەن.

بەپێی ڕاپۆرتی هەواڵدەریی واعی ئێراق،  شێخ محەممەد تەقی مودەریسی   مەرجەعێکی ئایینی ئێراق ڕۆژی  هەینی بە ئاماژەدان بەمەی  بەڕێوەچوونی کۆپرسی بۆ جیابوونەوەی هەرێمی کوردستان یارمەتی ناداتە بەرەنگار بوونەوەی تیرۆریزم  ، داوای لە کۆمەڵگەی  جیهانی کرد بۆ بنبڕ کردنی  تیرۆریزم  یەک بگرنەوە.