دوو چه‌کداری داعش خۆیان ڕاده‌ستی پێشمه‌رگه کرد
حوزه‌یران 24, 2017 13:04 Asia/Tehran
سه‌رچاوه‌یه‌ک له میحوه‌ری باشووری که‌رکووک رایگه‌یاند، له سنووری گوندی عوزێرییه دوو چه‌کداری داعش، خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی کوردستان کرد.
به پێی راپۆرتی ئاژانسی هه‌واڵی مێهر له کوردستان ۲۴، یه‌کێک له‌و چه‌کدارانه له ریزه‌کانی داعش پله‌ی هه‌بووه.
ئه‌گه‌رچی ماوه‌یه‌ک چه‌کدارانی داعش له سنووره‌که جموجۆڵییان په‌یدابووه‌ته‌وه، به‌ڵام فه‌رمانده‌کانی پێشمه‌رگه ئاماژه به‌وه ده‌که‌ن، داعش له هه‌موو رووێکه‌وه، سه‌ربازی و دارایی لاواز بووه و تواناکانی له‌ده‌ستداوه.
چاودێرانی سه‌ربازی پێیان وایه، له ماوه‌ی داهاتوو ژماره‌یه‌کی زیاتر له چه‌کداران خۆیان راده‌ستی هێزه‌کانی پێشمه‌رگه ده‌که‌نه‌وه، به هۆی ئه‌وه‌ی له هه‌موو لایه‌که‌وه گه‌مارۆدراون و هیچ رێگه‌چاره‌یه‌کی دیکه‌یان نه‌ماوه.