حوزه‌یران 27, 2017 17:34 Asia/Tehran
  • نوێنەری گۆڕان: قەبووڵ کردنی رفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان لەلایەن بزووتنەوەی گۆڕانەوە بەشەرت و مەرجە

نوێنەری بزووتنەوەی گۆڕان لە پەرلەمانی ئێراق دیسانەوە پێداگری کرد لەسەر نەیارەتی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵ بەڕێوەچوونی رفراندۆمی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان بەسەرنجدان بە داخراوبوونی پەرلەمانی کوردستان.

بەپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس،  سروە عەبدولواحد  لە وتووێژ لەگەڵ کەناڵی تەلەفزیۆنی دیجلەی ئێراق بەڕاگەیاندنی  ئەمەی  کۆپرسی بۆ چارەسەرکردنی گرفتێکی گرینگ وەک  بنپێکردنی  مافی مرۆڤ لە هەرێم و سڕینەوەی  قەدەغەی گەیشتنی شەریکەکانی پرۆسەی سیاسی هەرێم بۆ  هەولێر، پێویستە، وتی : بزووتنەوەی گۆڕان نەیاری کاتی دیاریکراوی بەڕێوەچوونی رفراندۆمی هەرێمی کوردستانە بە سەرنجدان بە داخرانی پەرلەمانی کوردستان .

عەبدولواحد  وێڕای ئاماژەدان بەمەی ئێستاکە کێشەی شەرعیەت دان بە مانەوەی مەسعود بارزانی لە پۆستی سەرۆکایەتی هەرێم  گرینگترین پرسە ، وتیشی :  بزووتنەوەی گۆڕان  یەکێتی ئاگادار کردوەتەوە کە ئەگەر پرسی مافی مرۆڤ و بەشداری ڕاستەقینەی بزووتنەوەی گۆڕان لە پرۆسەی سیاسی هەرێم نەخرێتە بەر سەرنج، ئەم بزووتنەوەیە کۆپرسی لەسەر هەرێم قەبووڵ ناکات  .

لەلایەکی دیکەوە  نوێنەری ئێزدییەکان لە پەرلەمانی ئێراق وتی : ئێزدییەکان نەیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسی سەربەخۆیی هەرێم لە ناوچە ئێزدی نشینەکانی نەینەوان  .

حەجی کوندور لە وتووێژ لەگەڵ  هەواڵدەریی نەتەوەیی ئێراقی  نینا، وتی : ئێمەی ئێزدی نەیاری بەڕێوەچوونی کۆپرسی بۆ سەربەخۆیی هەرێم لە ناوچەکانی  ئێزدی نشین لە پارێزگەی نەینەواین   چونکە ئەم ناوچەگەلە بەپێی خاڵی 140ی دەستووری ئێراق  لەلایەن بەغدا و هەولێرەوە ناکۆکییان لەسەرە و بەسەرنجدان بەمەی ئیعتباری  ئەم  خاڵە لە مانگی فڤرییەی ساڵی دووهەزارو حەوت  کۆتایی پێهاتووە،  ئەم ناوچەگەلە ئێستا سەربە دەوڵەتی فیدراڵی ئێراقن.

کندور پێداگری  کرد لەجیاتی تێکەڵ کردن و سەرقاڵ کردنی ئێراق و بەتایبەت ئەو ناوچەگەلەی کە ناکۆکییان لەسەرە لە پرسگەلێک کە بە قازانجی  هیچ کەس نییە، دەبێ ناوچە ئێزدی نشینەکان و ناوچە ئازاد کراوەکان لە دەستی تاقمی تیرۆریستیی داعش بنیات بنرێتەوە .